Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 21:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا ڕاگەیاندرا
| KDP.info


تورکیا-KDP.info- سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، ئەحمەد یەنەر ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە سەرانسەری تورکیادا جەهەپە 35، ئاک پارتی 24، دەم پارتی 10، مەهەپە هەشت، پارتی یەنیدەن ڕەفا دوو، بەبەپە یەک و ئیی پارتی یەک سەرۆکایەتی شارەوانی بەدەستهێناوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ ئەندامانی دامەزراوەکەیدا، یەنەر باسی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کرد کە دوێنێ بەڕێوەچوو.

یەنەر باسی لەوە کرد کە 34 پارتی سیاسیی بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و، 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 هەزار دەنگدەری تۆمارکراویش لە ڕێگەی 207 هەزار و 848 سندووقی دەنگدانەوە بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.

ئەحمەد یەنەر باسی لە ڕێژەی سندووقە کراوەکانی دەنگدان و ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و ڕایگەیاند: ڕێژەی سندووقەکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی سەدا 99،99ە. ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانیدا سەدا 78،11 یە. ڕێژەی سندووقە کراوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی سەدا 99،95 و، ڕێژەی بەشداری تیایدا سەدا 78،7ە.

سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان و ڕێژەی دەنگی پارتەکان، ئەحمەد یەنەر ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە سەرانسەری تورکیادا جەهەپە 35، ئاک پارتی 24، دەم پارتی 10، مەهەپە هەشت، پارتی یەنیدەن ڕەفاح 2، بەبەپە یەک و ئیی پارتی یەک سەرۆکایەتی شارەوانی بەدەستهێناوە.




دوایین هەواڵەکان

کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:13

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری نشینگه‌ و پاسپۆرتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڵێ "ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact