ھەولێر-KDP.info- به‌هۆی كۆچی دوایی خوشكی سه‌رۆك بارزانی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی (زهكیا مه‌لا مسته‌فا بارزانی)، بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه: "بە ناوی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، هاوخەمی خۆم بۆ بنەماڵەی سەرۆک بارزانی راده‌گه‌یه‌نم".
رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کوردستان و هەموو عێراقییەکان ده‌رده‌بڕین".
هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (زهكیا مه‌لا مسته‌فا بارزانی) خوشكی سه‌رۆك بارزانی، هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.