دوای ئەوەی ئیلهام ئەلییەف بە سەرۆکی ئازەربایجان هەلبژێردرا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پیرۆزبایی لێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆی خواست.
هەردوو لا جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئازەربایجان و فراوانکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوانیان کردەوە.
زابیت محمەدۆف، شارەزا لە کاروباری سیاسیی ئازەربایجان گوتی: پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان گرنگ بوو و میدیای ئازەربایجان بە گرنگییەوە باسیی پەیامەکەی سەرۆک نێجیرڤان بارزانیان کرد.
زابیت بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەڕووی دیبلۆماسییەوە سیاسییەوە ڕۆڵی سەرۆکی هەریمی بەرز نرخاند و بە گرنگییەوە وەسفی کرد بۆ ناوچەکە.
گوتیشی: ئەم نزیکبوونەوە زۆر گرنگە لە نێوان هەردوو لادا، کوردانی ئازەربایجانیش دلخۆشن بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا چونکە کورد هەمیشە بە ئاشتی و نزیکبوونەوە دڵخۆشن، هەنگاوەکانی سەرۆکی هەرێمیش جێگای دلخۆشین بۆ هەموو کورد.
کاروان باعەدری