Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 7 JUL 2025 00:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ یه‌كێتیى نووسه‌ران ده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی نووسه‌ران ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:

له‌ یادى په‌نجا و چوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورددا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم. به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و خزمه‌تى پیرۆزیان بۆ بره‌ودان به‌ زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم.

نووسه‌رانى دڵسۆزى كورد هه‌میشه‌ بۆ هۆشیارى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیى كورد و كوردستان و بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مه‌ده‌نى، ڕه‌نج و خزمه‌تێكى زۆریان كردووه‌ و هه‌وڵى به‌رده‌وامیان بۆ چه‌سپاندنى به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى داوه‌.

سڵاو له‌ گیان و یادى ئه‌و كه‌ڵه‌ نووسه‌رانه‌ى به‌ خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌میشه‌ له‌ بیرى ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و به‌ ڕێزه‌وه‌ یادیان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/2/10




دوایین هەواڵەکان

"ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان توند کراون"

SUNDAY, 06 JULY 2025 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ڕێوشوێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان توند کراون و دوو سەنتەری شیاندنیش دەکرێنەوە.

مەسروور بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی بڵاوكردەوە

SUNDAY, 06 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی ئەمڕۆی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا کرد.

 

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و ئه‌لمه‌شهه‌دانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUNDAY, 06 JULY 2025 17:07:36

ھەولێر-KDP. info - پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/7/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

"ئاوی میوەی سروشتی خۆمانە بەرهەم دێنن"

SUNDAY, 06 JULY 2025 16:07:32

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دھۆک دەڵێت، لە پارێزگای دھۆک ئەمساڵ دوو کارگەی دروستکردنی ئاوی میوە، میوە لە جووتیاران وەردەگرن و ئاوی میوەی سروشتی بەرهم دێنن.

 
"سه‌رۆك بارزانی: منیش به‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی هه‌ڵه‌بجه‌ بزانن"

SUNDAY, 06 JULY 2025 15:07:31

هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- ڕۆژی شه‌ممه‌ 5/7/2025 ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه‌ وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی و سیاسه‌ته‌كانی به‌نیسبه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌، كۆمه‌ڵێك داواكارییان خستە ڕوو، سه‌رۆك بارزانیش پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربڕی."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact