Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 JUL 2025 09:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەوەی کرایە ئامانج کورد و کوردستان بوو
| KDP.info


ئەسرین عاسی شوانی

ھەردوو کردەوە تیرۆریستییە خۆکوژییەکەی ڕۆژی ١ی شوباتی ٢٠٠٤، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەو ساڵەدا، لەنێوان چەند چرکەیەکدا، لە دوو شوێنی جیاوازی مەبەستداری شاری ھەولێر، لە دوو بارەگای سەرەکیی دوو حزبە گەورەکەی کوردستان، مەغزا و مانای زۆر ھەڵدەگرێت، ھەردوو تەقینەوەکە لە کاتێکدا بوو کە ھەردوو حزب (پارتی و یەکێتی)، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا، پێشوازییان لە دۆست و ھەواداران و میوانانی لق و مەڵبەند دەکرد، لەو ساتانەدا بێ ئاگابوون لەوەی کە ھەردوو لایان بەبێ جیاوازی، لەلایەن ناحەزانی کوردەوە دەکرێنە ئامانج.

ئەوە جاری یەکەم نەبوو دوژمن کورد و کوردستان بکاتە ئامانج، بێ دیاریکردنی ڕەنگ و ئایدیا و دروشم، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات، لای ناحەز و دوژمن و شەمشەمەکوێرەکان، کورد ھەر کوردە، بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەنگەکان، چونکە ئەوەی کرایە ئامانج، کورد و کوردستان بوو، نەک بارەگای لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی.

بۆیە پێویستە لەم ڕۆژەدا و لە یادی شەھیدانی یەکی شوباتی لق و مەڵبەندی پارتی و یەکێتی لە ھەولێر، بە رژدبوونی زیاترەوە بیر لە یەکخستنی نێوماڵی کورد بکرێتەوە و کاری بۆ بکرێت و ھەنگاوی عەمەلیی بۆ بھاوێژرێت، پێویستە ماڵی کورد ڕێک بخرێتەوە و بە گوتارێکی یەکگرتوو ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان بوەستنەوە.

ئاخر دوژمنان وەک پیشەی لەمێژینەیان، لە ھەوڵی ئەوەدان ئاستەنگ دروست بکەن و درز بخەنە نێوانیان، تا ئەو ئارامییەی کە لە کوردستاندا ھەیە بیشێوێنن و کورد و بزووتنەوەکەی بە شتی لاوەکییەوە خەریک بکەن، تا نەپەرژێتە سەر داواکاری و مافە ڕەواکانی، لە نموونەی ھێرشەکەی یەکی شوباتی شاری ھەولێر، کە دەیان قارەمان لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان خوێنیان بەناھەق ڕژێنرا.

ئەگەر بۆ ئەو ساتانە بگەڕێینەوە کە کورد یەکگوتار و یەکگرتوو بوون، ھەمیشە دوژمنان بەرەیەکی دژە کوردیان پێکھێناوە له‌ ئاستی هێزی یه‌كگوتاری و مافه‌ ڕه‌واكانمان، بۆیە دەکرێ یادی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی یەکی شوبات و کردەوە دوژمنکاریه‌دا بیر لە یەکخستنی نێوماڵی کورد بکرێتەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 22:07:39

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact