پارێزەرێک کە ڕاوێژكاری یاساییشە ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆر له‌و یاسا‌و پڕۆژانه‌ی له به‌غداوه په‌یوه‌ندییان به كوردستانه‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری هه‌مواركردنه‌وه‌یان تیمێكی خۆبه‌خشی پارێزه‌رانیان ئاماده‌كردووه بۆ پشتیوانی سه‌رخستنی گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا، هاوکات هۆشداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی کوردستان له هه‌ر هه‌موارێك دژبێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان یان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێت.
كارزان هه‌ناره‌یی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: لێره و له‌وێ گوێمان له هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری عێراق ده‌بێت باس له‌هه‌ندێك پرس ده‌كه‌ن یاسایی نین، گوایه ده‌یانه‌وێت له به‌غداوه ده‌رچه‌ی یاسایی بۆ بدۆزنه‌وه له بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بابه‌تی دروستكردنی گرفت له ناوچه دابڕێنراوه‌كان كه ئەمانە به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رکەوتوو نابن، ناكرێت هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به‌سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێنرێت كه ویستی خه‌ڵكی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌بێت به‌تایبه‌ت ئیستا تیمێكی گه‌وره‌ی پارێزه‌رانی خۆبه‌ش ئاماده‌كراوه بۆ پشتیوانی هه‌ر شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ عێراق به‌وه‌ی بتوانین لەڕووی قانوونییەوە پشتیوانیان بین، به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا كه باس له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق دەکرێت، ئێمه پێمان وایه ده‌بێت ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت و هیچ مه‌رجێك به‌سه‌ر كوردستاندا نەسەپێندرێت كه له‌ویستی خۆیدا نه‌بێت، جیا له‌وه‌ش ده‌بێت پشكی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نه‌به‌سترێته‌وه به گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان جیابكرێته‌وه له (انفاقی فعلی)، ئه‌مه زیانی به كوردستان گه‌یاندووه جیا له‌وه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی کوردستان بكات، هێنانه كایه‌ی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك دووربێت له ویستی گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا قبوڵكراو نییه.
ڕایشیگه‌یاند: ئه‌م تیمه پارێزه‌ره خۆبه‌خشه له‌ماوه‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كه‌ین به دروستكردنی وۆرك شۆپ و كۆڕ و سیمینار و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی یاسایی بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ڕووی یاساییه‌وه، ئاگاداربن مافی خه‌ڵكی كوردستان به‌پێی ده‌ستووری عێراق چۆنه و خه‌ڵك له هه‌رێم و له به‌غداشه‌وه به‌نییه‌تی پڕۆژه‌ی سیاسییه‌وه ڕای شه‌قام به‌لاڕێدا نه‌به‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو كرا به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی سیاسی بۆ به‌لاڕێدابردنی پرسی كورد له‌به‌غدا و دواتر بیانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
ده‌شڵێت: جیا له‌وه‌ش له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕالی و هه‌مواری یاسایی دادگای فیدڕالی تێبینی زۆر هه‌یه و ده‌بێت جۆرێك له ڕێككه‌وتنی نیشتیمانی له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ هه‌مورای دادگا دروست ببێت، له‌م باره‌یەشه‌وه ڕێنمایی و سه‌رنجی خۆمان هەیە وه‌ك تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌ش، چونكه به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌چنه لای دادگای فیدرالی گوایه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه و له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان نییه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان، ئه‌مانه ده‌بێت له‌ڕووی قانوونییه‌وه ڕوون بكرێنه‌وه و ڕێنمایی پێویست وه‌ك هۆشیاری یاسایی‌یان بۆ ده‌ربچێت.