Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 7 JUL 2025 00:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەنگدان بە لیستی (١٩٧) دەنگدانە بە کوردستانیبوونی کەرکووک
| KDP.info


د. ڤیان سلێمان

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە  بڕیارە لە ١٨ ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، بۆ کورد وەکوو پێکهاتەیەکی سەرەکی شارەکە گرنگی لەڕادەبەدەری هەیە، پرۆسەکە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ و دوای چەندین ڕووداوی گەورە لە نموونەی شەڕی داعش و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دواتریش شانزەی ئۆکتۆبەر و لێکەوتەکانی، بە تایبەتیش سەپاندنی پارێزگارێک بە ناشەرعی و خۆپیشاندانەکەی کوردانی شارەکە و گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی.

لێکەوتەکانی هەموو ئەو ڕووداوانە و ئەو ستەمەی چەندین ساڵە لە کورد لە سنووری ئەو پارێزگایە دەکرێت و هەڵوێست و ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەو هەموو ڕووداوانەی بەسەر ئەو شارەدا هات، بۆ خۆی گرنگییەکی زۆر بەو هەڵبژاردنە دەدات و لە لایەک سەنگی کورد وەکوو پێکهاتە، کە ئەمەیان گرنگترینە و لە لایەکی دیکەش  پێگەی لایەنە ڕکابەرەکان لەو شارە پیشان دەدات. هاوکات ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و سەرکەوتنی لایەن و هێزە نیشتمانی و بەرپرسیارەکان بەرامبەر ژیانی دانیشتوانی ڕەسەنی شارەکە بە هەموو پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و تورکمان، ڕۆڵی گەورەی لەسەر بەهێزکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسی و بووژانەوەی ئابووری و گەشەسەندن دەبێت.

بەو پێیەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەسەڵاتی دانانی پارێزگاری هەیە، پارێزگاریش دەسەڵاتی یەکەمی جێبەجێ کردنە، بۆیە هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز بەڕێوە دەچێت و بەدڵنیایییەوە کاریگەری لەسەر بارودۆخی کەرکووک و ڕەوشی پێکهاتەکان بە تایبەتی پێگەی کورد و سەرجەمی هاوکێشەکانی هێز لە عیراقدا دەبێت.

دەنگدان لە بنەڕەتدا وەک بنەمایەک و مەرجێکی سەرەکی دیموکراسییەت لێی دەڕوانرێت و هەموو گۆڕانکارییەک لە ڕێگەی هەڵبژاردن بە بوونی زەمینەی ئازادی و بێگەردی پرۆسەکە، ئامرازێکە بۆ دوورخستنەوەی تاکڕەوی و خۆسەپاندن، کە لە ئێستادا بەهۆی عەقڵیەتی شۆڤێنی چەند هێز و کەسانێک کەرکووک و عێراق بەگشتی گیرۆدەی بارودۆخێکی ناهەموار کراوە و بە ئاشکرا دەستوور پێشێل دەکرێت و سیاسەتی گەمارۆدان و برسیکردن و نکۆڵیکردنی مافە دەستوورییەکان بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و نەتەوەی کورد بە گشتی جێبەجێ دەکرێت.

هاووڵاتییانی شاری کەرکووک بە تایبەت کوردەکانی ئەو شارە لە بەردەم تاقیکردنەوە هەروەها دەرفەتێکی مێژووییدان و بە دڵنیایییەوە وا چاوەڕوان دەکرێت بەو پەڕی هۆشیاری و بڕوای بەرزی کوردانەوە پراوەی ئەو مافە دیموکراسییە بکەن و دەنگ بدەن بەو لایەنەی کە لە پێناو بەختەوەری ئەوان و پاراستنی شوناسی کوردستانی کەرکووک قوربانی گەورەی داوە.

ئەو لایەنەی بە کردەیی، نەک بانگەشە بەرگری لە مافەکانی کوردانی کەرکووک، لە مافی پراوەکردنی ئازادییە نەتەوەیییەکان، کردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هیچ کات و لە هیچ بارودۆخ و لە بەرامبەر هیچ فشارێک، سەنگەری شۆڕشگێڕی و سیاسی و پەرلەمانی بۆ بەرگریکردن و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و کوردستانیەتی کەرکووک چۆڵ نەکردووە.

پارتی لە مێژوودا قوربانی زۆری بۆ کەرکووک داوە، کەرکووک بۆ پارتی یەکێکە لە پرسە نەتەوەییە گەورەکان، بابی مەزن، (بارزانی نەمر) کەرکووکی بە دڵی کوردستان داناوە کە هیچ جەستەیەک بەبێ دڵ ناژی، جەنابی (سەرۆک بارزانی) لە بەرامبەر گەورەترین فشاری گەورەترین زلهێزەکانی جیهان و هەرێمایەتی کوردستانیبوونی کەرکووکی سەلماند و هەموو کاتیش لە خەمی چارەسەری پرسی کەرکووک و سەربەرزانە ژیانی کوردان و هەموو دانیشتوانی شارەکەیە، دەستپێشخەرییە مێژووییەکەی جەنابی (سەرۆک بارزانی) بە پێشکەشکردنی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک گەرمیانی پارتی بە زانکۆی کەرکووک، وەکوو ناوەندێکی گرنگی زانستی و سەرچاوەی فێرکردنی باڵا بۆ گەنجانی شارەکە بە هەموو پێکهاتەکانەوە، چەندین هەڵوێست و هەوڵە بەردەوامەکانی لە پێناوی کەرکووک و بۆ کەرکووکییەکان، نیشانەی ئەوەن، کە پرسی کەرکووک لای جەنابی سەرۆک لە بەرزترین ئاستی گرنگیدایە.

دەنگدان بە لیستی پارتی دەنگدانە بۆ کوردستانیبوونی کەرکووک، بە ئازادانە ژیان، بە ئازادانە شەکاندنەوەی ئاڵای کوردستان، ئازادانە دەربڕینی هەست و بڕوای کوردانە هەر وەکوو نەتەوەکانی دیکە، دەنگدان بە پارتی خاڵێکی کۆتایییە بۆ هەموو ئەو ستەمانەی لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەر لەو شارە لە کورد کراون، دەنگدانە بۆ پاراستن و زیاتر بەهێزبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان، دەنگدانە بەو لایەنەی ئەجێندای ڕوونە و تێکەڵ نییە بە بەرژەوەندی وڵاتان و کاریگەر نییە بە هیچ لایەک جگە لە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی گەلی کوردستان. دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە یەکتر قبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و پاراستنی مافی هەمووان و دەستدرێژی نەکردن بۆ سەر مافی یەکتر.




دوایین هەواڵەکان

"ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان توند کراون"

SUNDAY, 06 JULY 2025 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ڕێوشوێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان توند کراون و دوو سەنتەری شیاندنیش دەکرێنەوە.

مەسروور بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی بڵاوكردەوە

SUNDAY, 06 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی ئەمڕۆی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا کرد.

 

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و ئه‌لمه‌شهه‌دانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUNDAY, 06 JULY 2025 17:07:36

ھەولێر-KDP. info - پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/7/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

"ئاوی میوەی سروشتی خۆمانە بەرهەم دێنن"

SUNDAY, 06 JULY 2025 16:07:32

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دھۆک دەڵێت، لە پارێزگای دھۆک ئەمساڵ دوو کارگەی دروستکردنی ئاوی میوە، میوە لە جووتیاران وەردەگرن و ئاوی میوەی سروشتی بەرهم دێنن.

 
"سه‌رۆك بارزانی: منیش به‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی هه‌ڵه‌بجه‌ بزانن"

SUNDAY, 06 JULY 2025 15:07:31

هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- ڕۆژی شه‌ممه‌ 5/7/2025 ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه‌ وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی و سیاسه‌ته‌كانی به‌نیسبه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌، كۆمه‌ڵێك داواكارییان خستە ڕوو، سه‌رۆك بارزانیش پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربڕی."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact