Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 JUL 2025 02:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"خەڵک دەزانێ لە خانەقین سەرکەوتنی پارتی واتە سەرکەوتنی خۆیان بەسەر نەیارانی کورد"
| KDP.info


خانەقین KDP.info ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە گوتی، ناوچە کوردیەکان لە لایەن حکومەتی عێراق پشتگوێخراون و خزمەتیان نەکراوە وچاوەرێ دەکەین ئەمجارە کورد زۆرترین  نوێنەری هەبێت بۆ ئەوەی چیتر غەدر لە خانەقین نەکرێت و خزمەتیان بکرێت.


عامر رەفعەت ، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و باش بەرێوەدەچێت و بێ گرفتە، بەڵام هەندێک جیاوازی هەیە لەگەڵ ناوچەکانی دیکە بەهۆی ئەوەی هیچ گرنگی لە لایەن حکومەتی عێراق بەو ناوچانە نەدراوە وخەڵک پشتگوێ خراوە، بەتایبەت دوای 16ی ئۆکتۆبەر تا ئێستا بەسەر کورد هاتووە وتەعدایەکی زۆریان لێ کراوە، بۆیە چاوەڕوانین  خەڵک ئەمجارە دەنگ بەکاندیدانی کورد بدات بۆ ئەوەی سەرکەون و بتوانن لەئەنجومەنی پارێزگای دیالە خزمەتی کورد بکەن.


عامر رەفعەت گوتیشی، بەداخەوە پارتی لەو سنوورە وەکو پێویست دەسەتی نەبووە و خزمەتی ئەو ناوچەش نەکراوە ،چونکە زیاتر خزمەتی ناوچە عەرەبیەکان دەکرێت لە رێگەی نوێنەرانی خۆیان، بۆیە چاوەرێ دەکەین کورد ئەمجارە  نوێنەری زۆر بێت لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و بتوانن خزمەتی ناوچە کوردیەکانیش بکرێت، چونکە خەڵکی ئەو ناوچانە خەڵکی کورد پەروەر ونیشتیمان پەروەرن و نەتەوەپەرستن.
رەفعەت باسی لەوەشکرد ، ئێمە بەردەوام کار دەکەین بۆ کاندیدانی خۆمان بۆ ئەوەی بتوانین دەنگێکی زۆر بەدەست بێنین، چونکە سنووری خانەقین زۆر مەغدورن لە خزمەت گوزاری، بۆیە زۆر بەگەرموگوڕی کار دەکەین بۆ ئەوەی سەنگی کورد لەناوچەکە هەبێت و دەستەڵات بۆ کورد بگەڕێتەوە وخزمەتی ئەو ناوچانە بکرێت، لەبەر ئەوەی ناسنامەی ئەو ناوچانە کوردستانییە  ،بۆیە هەوڵدەدەین کاندیدمان دەربچێت و نوێنەرمان لەئەنجومەنی پارێزگای دیالە هەبێت، بۆیە پێویستە بەجدی کاری لەسەر بکەین و زۆرترین دەنگ بە دەست بێنین، بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنین.
بڵند ئیبراهیم
 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:19

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:18

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ڕایگەیاند، "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەزانم".

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact