Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 JUL 2025 12:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

''وڵاتان دیتنێکی تایبەتیان بۆ کوردستان هەیە''
| KDP.info


ئەمرۆ شاری دهۆک بووەتە مەڵبەند و کۆکراوەی سەرکردە سیاسییەکانی جیهان بۆ گفتووگۆکردن لە سەر ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە، چوارەمین کۆڕبەندی  ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڕێوەدەچیت و دوو ڕۆژ دەخایەنێت و سەرکردە سیاسییەکانی جیهان لەسەر ئاشتی ناوچەکە گفتوگۆ دەکەن، لەو بارەیەوە دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گوتی: بەیەکگەیشتنی ئەم بیرکردنەوە جیاوازانە و گفتوگۆکردن لەسەر ئایندەسازی و چۆنیەتی پارێزگاری و باشتکردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی شاری دهۆکی ڕەنگین بۆ ئەم کۆڕبەندە زۆر مانای گرنگی هەن بە تایبەتی لەم کاتە هەستیارەی جیهان بە گشتی و ڕۆژهەلاتی ناڤین بە تایبەتی پێیدا تێپتڕ دەبن.

دلشاد شەهاب ئاماژەیشیدا: هەڵبژاردنی هەرێم وەک فاکتەرێکی سەقامگیری و وەک شوێنێک هەرێمی کوردستان هەلبژێردرا و دەستپێشخەربووە باس لە سەقامگیری بکرێت، پێش ئەوەی مرۆڤ باسی سەقامگیری بکات دەبێت خۆی سەقامگیر بێت، هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەقامگیرە و سەرچاوەی سەقامگیرییە لە ناوچەکە، بە هەموو پێوەرەکان بە پێوەری ناوخۆیی لە سەر ئاستی عێراق، لەسەر ئاستی ناوچە و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەو کەسانەی بەشداربوون و ئەو پەیامانەی پێشکێشکران تێڕوانینی باشن و دڵینام دەرئەنجامی باش دەبن و کاریگەری باش لەسەر پرۆسەی سیاسیی ناوچەکە بەجێدەهێڵن.

ئەوەیشی خستەڕوو: ڕاگرتنی ئەو باڵانسە و هاوسەنگی مامەڵەکردنی لایەنە ناکۆکەکان لە ناوچەکە بە گشتی و ئەو ناکۆکییانەی لە ناوچەکە هەبوونە هەرێمی کوردستان توانیویە سەرکەوتوانە مامەڵە لەگەڵ ئەو هاوکێشە دژبەیەکانە بکات کە لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن، ئەو هێزانە زۆر ئەستەمە بەیەک بگەن بەڵام لە کوردستان بەیەک دەگەن.

لەبارەی پێگەی هەرێمی کوردستان و هاتنی سەرکردە سیاسییەکانی ناوچەکە گوتی: ئەو کۆبوونەوە و دیدارانەی لە هەرێمی کوردستان ڕێکدەخرێن مانا و مەخزای لە هەرێمێکی فیدراڵی پچووک زۆر گەورەترە، پێگەی هەرێم زۆر لەوە زیاتر و گەورەترە لەوەی سەیردەکرێت، بەداخەوە هەندێک جار لەسەر ئاستی ناوخۆی خودی هەریمی کوردستان و لە نێوخۆی عیراقدا سەیر دەکرێت، دیداری میبس نموونەیەکی ترە لە زیندەوویی هەرێمی کوردستان لە هاوکێشەکانی ناوچەکە لە سەر کاریگەری ڕووداوەکان، یەکەمین خاڵی سەرکەوتن و هەنگاوی دەستپێک پێداچوونەوەیە بە کێشەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیدان لەسەر ئەو نەهجەی لەگەڵ عێراق هەیەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەردەوامیدان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لەگەڵ دراوسێیەکان، دیسانەوە ئەمەش پێناسەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستانە و فاکتەرێکی بەهێزی سەقامگیری کوردستانە و فاکتەری دۆستایەتییە بۆ ولاتە دراوسێیەکانی، نەک نابێتە بەشێک لە گرفت بەڵکو دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ کۆکردنەوەی ئاراستە دروستەکان.


کـــاروان بـــاعەدری




دوایین هەواڵەکان

ماڵپەڕی KDP کاتی دابەشکردنی ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاو دەکاتەوە

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 12:07:14

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئامادەکاریی تەواو کراوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دەکرێت، کە دابەشکردنیشی لە ڕێگەی تیروپشکەوە دەبێت.

 
مەسروور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 11:07:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی، "تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 09:07:18

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر لە دو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە دوو هه‌زار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حه‌وت هه‌زار مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركیا ده‌كات

TUESDAY, 08 JULY 2025 18:07:58

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ توركیا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ كرد، كه‌ ڕۆژانى ڕابردوو له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:46

هەولێر-KDP.info- سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد.

 
 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact