سـەلام عەبدوڵڵا
دوێنێ له كه‌ركووك به‌پێی بڕیارێكی سه‌ركوه‌زیرانی عێراق باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاده‌ستی پارتیمان كرانه‌وه كه له شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستییان به‌سه‌رداگیراوه، له ڕێوڕه‌سمێكدا كه جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری تێداكرد و ئه‌و هه‌واڵه‌شی راگه‌یاند كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك بارزانی، مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیان پێشكه‌ش به زانكۆی كه‌ركووك كرا.
كه‌ركووك كه شارێكی دێرین و له‌نێو جه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شارێكی فره‌نه‌ته‌وه و پێكهاته و مه‌زهه‌ب و ئایینی جیا ناسراوه، هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای به پاساوی جۆراوجۆر دراوه كه هه‌ندێكیان به بڕیاری نا شه‌رعی و توندوتیژی دژی پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی كورد و توركمانیش له به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دراوه و سه‌رژمێرییه‌كانی عێراق شاهێدی ئه‌و راستیه‌ن كه هه‌وڵه‌كان هه‌مووی بۆ گۆڕینی ئه‌و رێژه‌یه بوون كه عه‌ره‌بی تێدا له‌و شاره باڵاده‌ست بكه‌ن.
له وڵاتی دیموكراتیدا، كه یاسا تێیدا باڵاده‌سته و ده‌سه‌ڵات له خزمه‌ت پێكهاته‌كانیدایه، مه‌سه‌له‌ی زۆربوونی ژماره‌یه‌ك له پێكهاته‌یه‌كی دیار هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه نابێت یان بوونی ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی بیانی له شارێكدا هه‌رگیز نابێته مایه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی بۆ دانیشتووانی، بۆ نموونه له شارێكی وه‌كو له‌نده‌ن، كه پایته‌ختی ئینگلستانه به‌پێی ئاماری ساڵی 2019، 8.982.000 بووه و له‌وانه 3.346.000 خه‌ڵكی بیانی بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ژماره زۆره‌ی بیانی هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی، به گشتی، بۆ شاره‌كه نه‌بووه.
هه‌ر بۆیه پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی كه‌ركووك ده‌توانن وه‌ك ساڵانی پێش كوده‌تا سه‌ربازییه‌كانی عێراق، پێكه‌وه به هارمۆنی بژین و ژیانی ئاسایی خۆیان به ئاسووده‌یی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیدی ده‌بێت ده‌ست له‌و سیاسه‌ته چه‌وته كه ته‌نها رق و كینه و ماڵوێرانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه هه‌ڵبگیرێ و سیمای عه‌سكه‌رتارییه‌ت به ته‌وێڵی ئه‌و شاره‌وه نه‌هێڵرێ و پێكهاته‌كانی له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و روون‌دا نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ ئه‌و شاره هه‌ڵبژێرن و كۆتایی به‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له كه‌ركووك ده‌بینرێت بهێنن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووانه به‌تایبه‌تیش پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی كه‌ركووك، هه‌روه‌ك مادده‌ی (140)ی ده‌ستوور كارا بكرێته‌وه كه ڕێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی، هه‌ر بۆیه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین وه‌رگرتنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمان هه‌نگاوێكی زۆر به‌جێیه له‌و هه‌وڵه‌دا.