ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خدر ئاغای حەمە ئەمین ئاغای زییە دەکات.
بەڕێز خانەوادەی کەسایەتی دیار و ناسراوی گەلەکەمان خوالێخۆشبوو (خدر ئاغای حەمە ئەمین ئاغای زییە)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان خوالێخۆشبوو (خدر ئاغای حەمە ئەمین ئاغای زییە)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (خدر ئاغای حەمە ئەمین ئاغای زییە) کەسایەتیەکی ناسراو و دڵسۆز و خەمخۆر و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و ناوداری سنووری سلێمانی بوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ھاوەڵ و ماتەمگێرانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
25/9/2023