Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 JUL 2025 21:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی پڕۆژەی گەشانەوە راگەیەندرا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی حکوومەت و بازرگانان، لە رێوڕەسمێکدا پڕۆژەی  (گەشانەوە) راگەیەندرا.

لە سەرەتای رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەکەدا میران دزەیی، بەرپرسی رێکخراوی تۆپ ماونتن گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا رایگەیاند، خۆشحاڵن کە دەرفەتی ئەوەیان هەبێت لە پرۆژەی گەشانەوەدا بەشداری بکەن.

بەرپرسی رێکخراوی تۆپ ماونتن گوتیشی: ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران لە راگەیاندنی ئەم پرۆژەیەدا نیشاندەری ئەوەیە، کە مەسروور بارزانی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و بەهێزکردنی ئابووری ئەم هەرێمە.

بە گوتەی میران دزەیی، پرۆژەی گەشانەوە، دەستپێشخەرییەکە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و لەلایەن کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت.

وەک بەرپرسی رێکخراوی تۆپ ماونتن باسی لێوەكرد، ئەم دەستپێشخەریە دەگمەنە کە حکوومەت و کەرتی تایبەت پێکەوە کۆدەکاتەوە، هەوڵێکە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان و زیادکردنی هەلی کار و داهاتی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان.

لەلای خۆیەوە کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی پرۆژەی گەشانەوە رایگەیاند، ئامانج لە پرۆژەی گەشانەوە پاڵپشتیکردنی بازرگانی بچووکە وەک داینەمۆی بەهێزکردنی ئابووری وڵات.

راشیگەیاند، پرۆژەی گەشانەوە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی بێکاری و زیادکردنی وەبەرهێنانی ناوخۆ دەبێت.




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:46

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی رایگەیاند 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:58

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 5ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact