Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

تاڵەبانی بۆ KDP: ریفڕاندۆم دەبێتە خاڵێکی وەچەرخان بۆ سەد ساڵی ئایندە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پێیوایە ئەنجامدانی ریفڕاندۆم جێگەی شانازیە بۆ کوردستان و دەڵێ، تا سەد ساڵی دیکەش شانازی پێوە دەکەین و دەبێتە خاڵی وەچەرخان بۆ ئایندەی کورد.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەگەر شتێک ھەبێت لە سەد ساڵی رابردوو کورد شانازی پێوە بکات ئەوە ریفڕاندۆمە، واتە ریفڕاندۆم دەبێتە خاڵێکی وەچەرخانیش بۆ سەد ساڵی ئایندە، چونکە ھەموو کورد دڵی پێی خۆشە، بەتایبەتی بۆ شاری کەرکووک لەبەر ئەوەی کورد شۆڕشێکی لەسەر کەرکووک داناوە و لە ساڵی 1975 کورد ئامادە نەبوو سازش لەسەر کوردستانیەتی کەرکووک بکات".

سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەشڵێت: "لە ریفڕاندۆم کەرکووک بەشێوەیەکی فەرمیی و دیموکراتی گەڕایەوە سەر ھەرێمی کوردستان، ھاوکات رێژەی بەڵێ لە ریفڕاندۆم لە کەرکووک 83% بوو، ئەو ڕۆژە لەبیر ناکرێت خەڵکی بەشێوەیەکی یاسایی و ئاسایی توانی دەنگی خۆیان بدەن بۆ سەربەخۆیی، کە کورد تاکە میللەتە لەسەرتاسەری جیھان ھەشتا ملیۆنە و دەوڵەتی نیە".

رێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "بڕیاربوو لە 2007/12/31 ڕاپرسی لەبارەی چارەنووسی کەرکووکەوە بکرێت، بەڵام حکوومەتی عێراق ئامادە نەبوو ڕاپرسیەکە ئەنجامبدرێت و سەرۆک بارزانی کە ئەوکات سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بوو لەپەرلەمان گوتی، ئەگەر ئەو دواخستنە ھۆکاری ھونەری بێت ئەوە دەکرێت قسەی تێدا بکەین، بەڵام ئەگەر ھۆکارەکان ھونەری نین جێی قبوڵکردن نیە، ھەر قسەی سەرۆکیش دەرچوو چەندین جار ئەو پرۆسەیە دواخرا و لە مانگی ئاداری 2017 بە فەرمیی وەک ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوامان لە عەبادی کرد ڕاپرسی لەکەرکووک بکرێت کە ئەوکات بەفەرمیی ڕەتیکردەوە و عێراق ئامادە نەبوو پرۆسەکە بەڕێوەببرێت، ئەوەبوو ئێمە داوامان لە ھەرێمی کوردستان کرد لە ریفڕاندۆم بەشداری بکەین".

لە 25/9/2017، ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی بەڕێوەچوو، تێیدا 4 ملیۆن و 561 هەزار و 255 كەس لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان مافی دەنگدانیان لە ریفراندۆم هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 كەس بەشداریان لەو راپرسییەدا كرد، كە دەكاتە زیاتر لە 72%، لە ریفراندۆم 2 ملیۆن و 861 هەزار و 471 كەس بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا كە دەكاتە زیاتر لە 92%.

 

قائید میرۆ

 

 

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact