Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 JUN 2025 18:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.سەباح سوبحی: لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە تێچووی نەوتی ھەرێم دروست دەکرێت
| KDP.info


فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقیان کرد، ئەندامێکی شاندەکەی پارتیش دەڵێ: لێک تێگەیشتنی باش ھەیە لەسەر کۆی پرسەکان و وەزیری نەوت بەڵێنی دروستکردنی لیژنەیەکی پێداین بۆ پێداچوونەوە بە نرخی تێچووی دەرھێنانی نەوتی ھەرێم.

د.سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە چەند پرسێک سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی کردووە، لەوانە پرسی دەستپێکردنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیا، پرسی دەرھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان، لێک تێگەیشتنی باش ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا لە سەر کۆی پرسی نەوت و غاز.

ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز گوتیشی: لەبارەی پرسی ھەناردەکردنی نەوت داوامان کرد عێراق ھەوڵەکانی زیاتر بەگەڕ بخات بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیا، چونکە ڕاگرتنی نەوتی ھەرێم تەنیا زیانی بە ھەرێم نەگەیاندووە بەڵکو زیانی بە عێراقیش گەیاندووە، سەرەتا تورکیا جدی بوو لەسەر مەرجەکانی، ئێستا تورکیاش لای خۆیەوە کرانەوەی باشتری ھەیە بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم کە رۆژانە ٤٨٠ ھەزار بەرمیل ھەناردە دەکرێت، بەتایبەتی ئێستا بۆڕی نێوان ھەرێم و تورکیا ئامادەیە بۆ ھەناردەکردنی نەوت.

د.سەباح سوبحی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئێمە داوامان کرد ئەو پارەیەی بۆ دەرھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، لەبەر ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق شەش دۆلاری داناوە بۆ دەرھێنانی ھەر بەرمیلێک نەوت لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەمان بە وەزیری نەوتی عێراق ڕاگەیاند کە تێچووی دەرھێنانی نەوت لە ھەرێم لە ناوچەکانی دیکەی عێراق زیاترە، ئەویش بەڵێنی ئەوەی پێداوین لیژنەیەک پێکبهێندرێت و پێداچوونەوە بە نرخی دەرھێنانی نەوت بکرێت.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 
د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو.

 
ساڵیادی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 12:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٩، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی٢ و ژمارەیەکی تر لە ھاوڵاتییان، لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێری پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا یادی ٧٨ ساڵەی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە و تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەھید خەیروڵڵا دانرا‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact