بەردەڕەش-KDP.info- پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت، رەزامەندییان لەسەر دروستکردنی دووسایدی بەردەڕەش – کەلەک دراوە و بەمزووانە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەکاتی دانانی بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژە لە قەزای بەردەڕەش، رایگەیاند: "رەزامەندی لەسەر دروستکردنی دووسای بەردەڕەش – کەلەک دراوە و بەم زووانە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لەبارەی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی بەردەڕەشیش، پارێزگاری دهۆک گوتی: "لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتییان لە هەموو ناحیە و قەزاکانەوە روویان لە شاری دهۆک دەکرد بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە ئێستا هاووڵاتییان لە ئاکرێ، ئامێدی، زاخۆ و لە چەندین شاری دیکە دەتوانن مۆڵەتەکە دەربهێنن. بەمزووانە لە قەزای بەردەڕەشیش بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەکرێتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن لەوێ مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنن".
بڵند ئیبراهیم