Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەشی هەڵبژاردنی پارتی: بۆ هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئامادەین
| KDP.info


هەولێر_KDP.info_ بڕیاردەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئامادەین، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاریمان کردووە، بەتایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

بڕیاردەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیازی حەمە عەزیز، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لە کۆمسیۆن دەردەچێت ئێمەش کاری لەسەر دەکەین، ئێستا ئێمە زیاتر سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقین کە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکو ڕاهێنانی جۆراوجۆر خۆمان ئامادە کردووە، بۆیە ئەوەی پێویست بێت ئێمەش کار و ئامادەکاری دەکەین، چونکە کۆمسیۆن بەپێی یاسای هەڵبژاردن ڕێنمایی خۆی دەردەکات هەنگاو بە هەنگاو کاری لەسەر دەکەن، ئێمەش لەگەڵ ئەوان دەڕۆین، بۆیە گرفتمان نییە و ئامادەین.
نیازی حەمە عەزیز گوتیشی: بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەوەی پێویست بوو ئەنجاممان داوە و ئامادەکاریمان کردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت دەنگی باش لەم هەڵبژاردنە بە دەست بێنین بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان لە کەرکووک و مووسڵ، بۆیە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئامادەین هەرکاتێک ئەنجام بدرێن.

بڵند ئیبراهیم
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact