Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری تەندروستی: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەیخەینەڕوو
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لەناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 30 کەس، بەڵام هیچ حاڵەتێکی مردن بەو نەخۆشییەوە تۆمارنەکراوە. ئاماژە بەوەش دەدات، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران راپۆرتێک لەبارەی چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە دەخەنەڕوو.

د. سامان بەرزنجی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، تا ئەمڕۆ 30 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، "بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆلێرامان تۆمارنەکردووە".

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر تووشی سکچوون بوون و زانییان پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری وەربگرن.

بە گوتەی د. سامان بەرزنجی، سەدا 20ـی ئەو حاڵەتانەی سکچوون کە لە نەخۆشخانەکان تۆماردەکرێن، "رەوانەی پشکنینی کۆلێرای دەکەین. ئەو ژمارەی لەبارەی تووشبوون بە کۆلێرا رادەگەیەندرێت لە چوارچێوەی ئەو سەدا 20ـەیە و ژمارەیەکی زیاتری کۆلێرا لەنێو کۆمەڵگەدا هەیە".

وەزیری تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە، ژمارەی تووشبووان بە کۆلێرا لای ئەوان گرنگ نییە "بەقەدەر ئەوەی کە بوونی کۆلێرا هەیە، بۆیە هەموو سکچوونێکی توند و هەموو نەخۆشییەکانی سکچوون ئێمە وەکو کۆلێرا هەژماری دەکەین و هەمان رێکار و چارەسەری ئەو نەخۆشیەی لەگەڵ دەگرینەبەر".

وەکو ئەوەی د. سامان بەرزنجی ئاماژەی پێ دا، لیژنەیەکی باڵایان پێکهێناوە و لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان. ئەوەشی خستەڕوو، ڕاپۆرتێکیان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران دەیخەنەڕوو.

لە بارەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە، وەزیری تەندروستی گوتی، "هەندێک رێکار هەیە پێویستە ئێستا بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە بەرەو کەمبوون بچێت. لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا چەند پڕۆژە پێشنیازێک دەخەنەینەڕوو بۆ پڕۆژەی داهاتووی درێژخایەن. کە چاککردنی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە و پڕۆژەی ئاوی پاکە".

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact