Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 05:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە یادی 62 ساڵەی ئەیلوولی مەزن دا
| KDP.info


لە یادی 62 ساڵەی ئەیلوولی مەزن دا، مەسعود بارزانی فریادرەسی بێکەسترین نەتەوەی دونیا، گوتاری سەرکەوتن رادەگەیێنێ.  

د.محمد خدرمولود 

لەکاتێکدا چین و توێژەکانی گەلی کوردستان لەگەڵ لایەن و پارتە تێکۆشەرەکانی گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و جەماوەری لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا یادی 62 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەکەنەوە و بە شکۆوە رێز لە قوربانییەکانی گەلەکەیان دەگرن. ئەم شۆڕشە لە یادەوەری تاک و کۆی کۆمەڵگای کوردستانی دا بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی گرنگ دادەنێن. چ بۆ کوردستانی مەزن، چ بۆ کوردستانی عێراق لە زاخۆوە تا خانەقین. 

ئەیلوول ئەو شۆرشە بوو، مافە بنەڕەتییەکانی تاکی کوردی لە وڵاتێکی بە سیستەم و هزر شۆڤینی چەسپاند و شوناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانسازی بۆ کورد و کوردستانیان لە ناوچەکە و لە هەرێمێکی نێودەوڵەتی تەژی لە هزری شۆڤینی و تاکڕەوی و باڵادەستی نەتەوەیی و جوگرافی پاراست. 

هەروا ئەیلوول شکستی دەروونی تاکی کورد و کوردستانی لە یاری و گەمەی نێو دەوڵەتی بۆ شکستپێهێنانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد – 1946 لە نێو ڕەهەند و گەمەی نێودەوڵەتیەکە دا بە باوەڕ بەخۆبوونەوە گۆڕی بە دەرفەت و نشووستی بە  هەڵسانەوە و بەرخودان بۆ سەرکەوتنی خواستەکانی تاکی کورد بۆ سەربەخۆیی و ئازادی و بەردەوامی و ئایندەخوازی.

لەبەر ئەوەی ئەیلوول ئەزموونی خەبات و تێکۆشانی شۆرش و ڕاپەڕینەکانی پێش خۆی بوو هەر لە شۆرش و ڕاپەڕینی  شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شۆرشەکانی  بارزان و کۆماری کوردستان - مەهاباد و پەڕینەوەی سەرفرازی لە روباری ئاراس و ژیانی یەکێتیی سۆڤیەتی ئاوارەیی مستەفا بارزانی، بۆیە بە بەخشش و بەخشندەییەوە هاتە پێش و درێژەی بە خەباتی ڕەوادا بۆ چەسپاندنی مافی سەرەکی و بنەڕەتی نەتەوەیی و نیشتمانی. 

لەدایکبوون و پەرەوردە بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نێو رووداوەکانی ئەیلوول و نسکۆ و گوڵاندا بۆ ئێستایی نێو قەیران و ئاستەنگ و ئاریشە و کێشە و گرفتە دروستکراوەکان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم و جەماوەری خۆراگر و تێکۆشەری کوردستان دا چ لە عێراق چ لە ناوچەکەدا وێرای سەرۆکایەتی و رابەرایەتی کردنی مێژووکردەی پرس و دۆزی بزاڤە نیشتیمانییە رزگاریخوازە شۆڕشگێڕییەکەیە  ئەوا بەرێزیان  کاریزما و فریادرەسن.

ئەو هەموو پێشەکییەمان بۆ ئەوە بوو لەم چەند دێرەدا باس لە سالرۆژی 62 وەمینی شۆڕشی ئەیلوول بکەین و ڕووداوە گرنگەکانی ڕۆژی دووشەممەی 11-9-2023  بارەگای بارزانی لە سەلاحەدین دێنینەوە نێو گۆڕەپانی رووداو و ڕۆژەڤە هەرە  گرنگەکانی  ئەمڕۆی نێوان هەولێر و بەغدا. 

ئاخر رۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 کاتێ سەرۆک مەسعود  بارزانی پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، بالیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندی یاوەری کرد، هەر لەهەمان رۆژدا دوای چەند کاژێرێک پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمەناوسکی بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندی یاوەری دەکا. 

ئەم دوو پێشوازییەی لە نوێنەرانی ئێران و ئەمریکادا لەو کات و ساتەدا رێککەوتە لەگەڵ چەندین بابەتی گرنگ  لە سەرووی هەموویانە رێککەوتە لەگەڵ ئەو پێشێلکارییە دەستووری و یاساییانەی بەغدا بەرامبەر هەولێر و خۆڕاگری حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

ڕۆژی یەکشەممەی 11ی ئەیلوولی 2023 لە دیداری سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ هەردوو بالیۆزانی ئێران و ئەمریکا بەجیا وەک لە هەواڵەکان بڵاوکراوەتەو، بۆ مێژووی ئێستای گەلی کوردستان چۆن یادکردنەوە و هاتنەوە بیری مێژووی62 ساڵەی مەزنترین شۆڕشی کوردە لە ناوچەکەدا کە بە رێککەوتن و سازشی وڵاتانی ئێران و عێراق و خیانەتی سیاسیی نسکۆی کاتی بە شۆڕشەکە هێنرا، دیدارەکە لە ئان و ساتێکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکە خۆڕاگر و شەرفمەندە تێکۆشەرەکەی ڕووبەڕووی سیاسەتی برسی کردن و شەڕی دەروونی و میدیایی هەمەجۆر بوونەتەوە و بەغدای باغ و باخچە و وشکەڵانەکەی ئەم و ئەو، وا دەیەوێ ئەو پێشکەوتنە ئابووری و سیاسیی و دیموکراتییەی لە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە بە جۆرێ لە جۆرەکان ڕاگیرێ و هەولێر و هەرێمی کوردستان بە هزری شۆفینی و ئەقڵیەتی تۆتالیتاری گەمارۆ بدرێ و بگەڕێتەوە سەردەمی ژێردەستەیی و بێ ئیرادەیی. 

لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەن ئەزموونی پێشکەوتنی سیاسیی و دیموکراتی و بوژانەوە و پێشکەوتنی سێکتەرەکانی ژیانە و خەڵکە تێکۆشەرەکەی جگە لە رێزگرتن بەڕەوابینی ژیانی شەڕەفمەندانەی کەرامەت و ئیرادە پارێزراو، شایانی ماندووکردن و شەری دەروونی و برسی کردن نین، دەبێ نەک هەر تاران و واشنتۆن، بەڵکو بەغداش لەو راستییە تێگەیشتبن کە گوتاری بینراوی سەرۆک بارزانی لە دیداری رۆژی یەکشەممەی 11ی ئەیلوولی 2023دا خۆی لەوەدا دەبینییەوە کە: 

هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر کۆی پیلان و نەخشە و مانۆر و ئاین و ئۆینەکان سەردەکەوێ و ببڕای ببڕاش سازش لەسەر پرس و حەقیقەت و ڕەوایی دۆزی گەلەکەی ناکات. هەروا دەبێ لەوە تێگەیشتبن کە بەغدا بە هەر بڕوبیانۆیێ بێ، چەندە درەنگتر باوەڕی بە بنەما دەستوورییەکان هەبێ و چەندە درەنگتر بنەمای شەراکەت و رێککەوتنی سیاسی پێکهێنانی حکومەتی بەغدا جێ بەجێ بکات، ئەوەندە زووتر بەختەوەری و شادی، سەرکەوتن و سەرفرازی هەر یار و یاوەری هەرێمی کوردستان دەبێ و پرۆسەی سیاسیی لە وڵاتی عێراقیش زووتر گڵۆڵەی دەکەوێتە لێژی و خودی پرۆسەکەش وردە وردە بەڕەو ئالۆزی و تێکگیربوون و توندوتیژی و ڕووبەڕووبوونەوە و نادیاری  دۆڵا و دۆڵ غلۆ دەبێتەوە. 

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact