Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 11:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نەجوا کاکەیی: بڕیارەکەی لیژنەی دارایی ھەڵدەوەشێتەوە
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای کرد، بڕیارەکەی لیژنەی دارایی ھەڵدەوەشێتەوە و دوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە پرۆژەیاسای بودجە دەخرێتە دەنگدان لە پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی.


نەجوا کاکەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە گۆڕانکاری لەو دوو ماددەیەی پەیوەستن بە ھەرێمی کوردستان بکرێت لەناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق و بڕیارەکەی لیژنەی دارایی ھەڵدەوەشێتەوە، چونکە پێشتر ڕێکەوتن کراوە لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان و ئەندامانی لیژنەی دارایی مافی گۆڕینی ھیچ بڕگە و ماددەیەکیان نییە بە یەکجاری."

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتی: "لە یەک دوو ڕۆژی داھاتوو جارێکی دیکە لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر ھەردوو ماددەی 13 و 14ی پرۆژەیاسای بودجە دەدات بە مەرجێک ئەندامێکی لیژنەی دارایی زیادە و نابێت ژمارەی ئەندامانی لیژنە لە 23 کەس زیاتر بێت، کەچی ئێستا کردوویانە بە 24 ئەندام، ئەوەیش یەکێکی دیکە لە پێشێلکارییەکانە."

نەجوا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "دوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی لیژنەی دارایی، پرۆژە
یاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بودجە بخرێتە دەنگدانەوە."

قائید میرۆ


 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact