Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 JUL 2025 02:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز
| KDP.info


پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی چل و حەوتەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز

هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر و سەرکردایەتی پارتیمان لە (٢٦ـی ٥ـی ١٩٧٦) بە قۆناغێکی گرنگ و نوێی خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕی دادەنرێت لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان. 

بەرپاکردنەوەی شۆڕش لەو سەردەمەدا و دوای ئەو پیلانگێڕیە هەمەلایەنەی کە بەرامبەر شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی کرا، بایەخ و کاریگەریەکی زۆری هەبوو بەسەر بزاڤی رزگاریخوازی و نەتەوەیی و نیشتیمانیمان، لەبەر ئەوەی سەلماندی کە ڕەگ و ڕیشەی ئیڕادە و ورەی پۆڵایینی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە بن نایەن و تا بەدیهێنانی ئامانجەکانمان کۆڵ نادەن. 

شۆڕشی گوڵان زەمینەی بارودۆخێکی نوێی تێکۆشان و بەردەوامبوونی هێنایە ئاراوە، هەروەها خاوەن پەیامێکی ڕوون و هەقخوازانە بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمێکی ستەمکار و دیکتاتۆریی.

شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، بۆیە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لە نێو جەماوەری شار و شارۆچکەکانی کوردستان، کاتێک حکومەتی ئەوسای عیراق لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد شکستی هێنا و پاشگەزبۆوە، ئەو شۆڕشە ڕەوایی دا بە خەباتی شۆڕشگێڕی و جەماوەری بۆ بەدەستهاتنی مافە ڕەوا و زەوتکراوەکانی گەلەکەمان.

لەلایەکی دیکەوە شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز وەک ڕووداوێکی گرنگ ڕۆڵ و سەنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی بۆ قۆناغێکی سیاسی پێشکەوتووتر گواستەوە بە جۆرێك لەسەر گۆڕەپانی سیاسی نێوخۆیی و جیهانیدا ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕەیە وەک هێزێکی کاریگەر و خاوەن بڕیار ڕۆڵی شیاوی خۆی بگێڕێ.

ئامانجی سەرەکی و ستراتیژی سەرکردایەتیی پارتیمان ئەوسا هەنگاونان بوو بەرەو ئایندەیەکی گەش و بەرهەمدار، کە خۆی لە بەرجەستەکردنی ناسنامەی نەتەوەیی و داننان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەبینیەوە، هەر بۆیەش چەندین دەستکەوتی بەدواداهات، لەوانەش ڕاپەڕینی شکۆداری سەرتاسەری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە (٥ـی ئاداری ١٩٩١) و پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان، کە بە خوێنی ئاڵی شەهیدە نەمرەکان هاتنەدی.

ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانین وەک هەمیشە جەخت بکەینەوە لە سەر ڕێبازی ڕەگداکوتاوی کوردایەتی و نەتەوەیی پارتایەتیمان و هەروەها هەڵوێست و هەوڵ و دەستپێشخەری پارتیمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی یاسایی خۆیدا، کە لە ڕاگەیاندراوی فەرمی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیمان لە(١٨ـی ١ـی ٢٠٢٣) زۆر ڕاشکاوانە و بە ڕوونی خراوەتە ڕوو و ڕەزامەندی دراوە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژرادن لە وادەی دیاریکراودا، هاوکات جەخت لەسەر پابەندبوونمان بە پەیامی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەینەوە، کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی کرد و بەردەوامین لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە پێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردستانی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانییەکان.

لە بیرەوەری شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز پیرۆزباییەکی گەرم لە جەماوەری دڵسۆزی کوردستان دەکەین، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کورد و کوردستان دادەنوێنین، سڵاو و ڕێز لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان، سڵاو لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان..

سڵاو لە بیرەوەری(47)ساڵەی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز..

سڵاو لە گیانی پاکی بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو..

بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان..  

هەمیشە گەلەکەمان سەربەرز و کوردستانیش هەر ئاوەدان..

 

مەکتەبی سیاسیی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٦ـی٥ـی٢٠٢٣

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:19

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:18

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ڕایگەیاند، "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەزانم".

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact