Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 02:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لە لۆزان کۆنفرانسێکی تایبەت بە سەدساڵەی پەیماننامەی لۆزان ئەنجام دەدرێ"
| KDP.info


هەولێر -KDP.info-بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، دەڵێ، بە بۆنەی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، ناوەندەکەیان بە هەماهەنگی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات لەگەڵ شارەوانی لۆزان، هەڵدەستن بە ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی تایبەت لەسەر ئەو پەیماننامەیە.

ئەندازیار سەیران کاکەوڵا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەوان وەک ناوەندەکە، پڕۆژەی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکیان لەسەر سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان پێشکەش بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کردووە، بە خۆشحاڵییەوە پەسەند کراوە و ئەوانیش بەو کارە هەستاون.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆنفرانسەکە لە 27 و 28ی ئەم مانگە و، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەریەکە لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و،  شارەوانی لۆزان، بە ناونیشانی (سەدەیەک دوای پەیمانی لۆزان بۆچوون و دیدگاکان) بەڕێوەدەچێت.

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، باسی لەوەشکرد، کە لە کۆتایی کۆنفرانسەدا پرسیاری گەلی کوردستان لە ئامادەبووان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و، بە تایبەت لەو وڵاتانەی بەشدار بوون لەو پەیماننامەیەدا دەکرێت، کە بەناوی (کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) کراوە، ئایا بەڕاستی ئاشتی بۆ گەلانی ناوچەکە هێناوەتە ئاراوە، یا پێچەوانەکەی؟ بۆ ئەو مەبەستەش ئەوان هەستاون بە بانگهێشتکردنی، سیاسەتوانان و توێژەران و پسپۆڕانی كوردستانی و بیانی، ئەوەش لە پێناو ئاڵوگۆڕی دید و ڕەهەندە جیاوازەكانیان، تا لێكدانەوە بۆ كاریگەرییەكانی ڕێككەوتننامەكە لەسەر پرسی گەلی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بكرێت.

وەک ئەندازیار سەیران روونی کردەوە، ئەو رێککەوتننامەیە، چەندین سنووری نێودەوڵەتی و ڕێككاری هەرێمایەتی پەیوەست بە خاكی سەپاندووە، كە تێیدا ڕەچاوی ویست و ئیرادە و مافە بنەڕەتییەكانی گەلانی ناوچەكەی تێدا نەكراوە و، سەرەكیترنیشیان گەلی كوردستانە، بۆیە لە بەستنی ئەو کۆنفرانسەیاندا، میكانیزمەكانی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ لێکەوتەکانی دەخرێنەڕوو.

ئەو، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد، کە بۆ سەرکەوتنی ئەو پڕۆژە نەتەوەیی و نیشتیمانییە، پاڵپشتی رێکخەرانی کۆنفەرانسەکەیان کردووە.

جێی باسە، ڕێككەوتننامەی لۆزان لە 24ی تەمموزی 1923، لە نێوان وڵاتە هاوپەیمانە براوەكانی جەنگی یەكەمی یەكەمی جیهانی و توركیادا واژۆ كرا، بە شێوەیەكی گشتگیر كاریگەری لەسەر وڵاتان و گەلانی ناوچەكە بەجێهشتووە، هەربۆیە كاریگەرییەكانی بەردەوامن و سەرنج و هەڵسەنگاندن و گفتوگۆكردنیش لەبارەیەوە بەردەوامن.

 

خێڵان بەختیار

 




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact