Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 MAY 2024 23:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرۆشیی وڵاتانی دیموکراتی بۆ هەرێمەکەمان
| KDP.info


سه‌لام عه‌بدوڵڵا

دوا به‌دوای كوده‌تای سه‌ربازی ساڵی 1958 كه‌ له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ دژ به‌ سیستمی پاشایه‌تی جێبه‌جێ كرا، ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه‌ تاكو ڕووخانی ڕژێم له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌، ده‌سه‌ڵات له‌ عێراقدا به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازییه‌وه‌ بووه‌، به‌ ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسیشه‌وه‌ كه‌ (35) ساڵی خایاند، ڕاسته‌ دوا به‌دوای ڕووخانی ڕژێم له‌ 2003دا، به‌ڕواڵه‌ت سیستمێكی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردن و پارتی جۆراوجۆر هاتنه‌ مه‌یدان و فیدڕاڵییه‌ت له‌ ده‌ستووردا چه‌سپا كه‌ ته‌نیا له‌ هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ كرا، ئیدی ئه‌و سیستمه‌، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردنیش یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كرا، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی مێژووه‌وه‌، سیستمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌ره‌و زاڵبوونی تایفه‌گه‌ری و دروستبوونی میلیشیای جۆراوجۆری ده‌رۆیشت كه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ خودی سوپای عێراق و بودجه‌كه‌شی زیاتر بوو، هه‌روه‌ك گه‌مارۆدانی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌نگاوی ده‌نا و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو ‌ به‌ ته‌واوه‌تی سیستمی فیدڕاڵی نابووت بكات، كه‌ دیاره‌ سوودی له‌و ناكۆكییه‌ی نێو خۆشمانی ده‌بینی.

ئێستا وڵاته‌ دیموكراتییه‌كان و خودی هاوپه‌یمانان بێ هیوابوون له‌ خودی ده‌وڵه‌تی عێراق، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و بایه‌خه‌ زۆره‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، چونكه‌ به‌ هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمدا جۆرێك له‌ دیموكراتی و فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و تا ئاستێكی گونجاویش ئازادی ڕاده‌ربڕین و سه‌ربه‌ستی میدیا و رۆژنامه‌گه‌ری فه‌راهه‌م كرا، بۆیه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ قورسایی خۆیان خسته‌ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان، كه‌ هه‌ر نه‌بێت له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌و پره‌نسیپه‌ دیموكراتی و هاوچه‌رخ و مه‌ده‌نییه‌دا لێره‌ بره‌وی پێبدرێ و پیاده‌ بكرێ كه‌ به‌ كردار زۆری له‌ واقعدا پیاده‌ كراوه‌.

هه‌ربۆیه‌ ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌رده‌وامبوونی بووه‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی هاوپه‌یمانان، دۆستانمان و داوای چاره‌سه‌ری خێرای ئه‌و ناكۆكییانه‌یان ده‌كرد كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و گرفتانه‌- كه‌ له‌ ڕاستیدا هێنده‌ سه‌ختیش نه‌بوون، چاره‌سه‌ر كرا و تیمی وه‌زاری هه‌رێم جارێكی تر پێكه‌وه‌ له‌ژێر چه‌تری حكوومه‌تی هه‌رێمدا دانیشتنه‌وه‌، بۆیه‌ لێره‌دا سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و دۆست و ده‌وڵه‌تان و كه‌سایه‌تییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ رۆڵیان له‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و دووره‌په‌رێزییه‌ له‌ یه‌كدی گێڕا.

لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی دڵسۆزانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران بده‌ین كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گرفته‌كانه‌وه‌، هه‌وڵی چاره‌سه‌ر و ڕێكه‌وتنیان ده‌دا، له‌ ڕاستیدا هه‌رێم جێی هیوای خۆمان و جیهانی دیموكراتییه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌ركێكی مێژووییه‌ و ده‌بێت به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌وه‌ له‌و هه‌له‌ ڕه‌خساوه‌ سوود ببینین و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مانی پێبكه‌ین و نه‌هێڵین جارێكی تر گرفت و جیاوازی نێوانمان بێ چاره‌سه‌ر به‌جێ بهێڵین و ناحه‌زانی ئه‌م هه‌رێمه‌ دڵخۆش و ئاسووده‌ بكه‌ین.

 




دوایین هەواڵەکان

سبەی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆدەبێتەوە

SATURDAY, 25 MAY 2024 23:05:25

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، پرسی ھەڵبژاردن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان، لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

 
بەیاننامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

SATURDAY, 25 MAY 2024 20:05:58

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ٤٨مین ساڵوەگەڕی بەرپابوونی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 
هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بەرز ڕاگیرا

SATURDAY, 25 MAY 2024 19:05:31

دهۆک -KDP.info- ئەمڕۆ بەبۆنەی 48مین ساڵوەگەڕی بەرپابوونی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز چەندین چالاکی بەڕێوەچوون و باس لە قۆناغی دەسپێکردنی شۆڕش کرا.

 
دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختی باشیک کرا

SATURDAY, 25 MAY 2024 19:05:49

باشیک -KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ھەوڵێکی زۆر، بە گوژمەی ٧٧ ملیار دینار دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختی باشیک کرا.

 
پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمەوە

SATURDAY, 25 MAY 2024 18:05:25

ھەولێر-KDP.info-  بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەسەن مستەفا محیەدین)، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ کە ئەمە دەقەکەیتی:

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact