فازڵ میرانی*
سه‌ركرده‌یی و حوكمڕان له هه‌مان شت دا نین هه‌ر چه‌نده یه‌كێكیان رێگا ببڕێت بۆ پێگه‌ی ئه‌وی دیكه، له‌وانه‌یه سه‌ركرده‌یی بگاته حوكمڕان به چه‌مكه سیاسییه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها حوكمڕانیش ره‌نگه ببێته سه‌ركرده" به‌ڵام سه‌رداریكردن زه‌حمه‌تتره‌و به‌رپرسیاریه‌تیه مێژووییه‌كه‌یشی مه‌ترسیدارتره و" خه‌ڵكی زیاتر مه‌یلی بۆ سه‌ردارییه‌كه‌یه چونكه سه‌ردارییه‌كه هێما و سومبولێكه به كه‌سێكه‌وه به‌نده و له‌گه‌ڵیدا كۆمه‌ڵه كه‌سێكن ئیدیعا ده‌كه‌ن و ماف و شه‌رعییه‌تی بوونیان ده‌سه‌ڵمێنن و مافێكی كه‌م یانیش هه‌ر ماف به وانه ناده‌ن كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یان ئایین و مه‌زهه‌بێك یان بیروڕایێكی دیكه ده‌كه‌ن.
گوتم له‌وانه‌یه سه‌ركرده‌یی بگاته حوكمڕان و به پێچه‌وانه‌وه‌ش و، له‌وانه‌یه پێك بگه‌ن كێ پێش كێ كه‌وت، سه‌ركرده‌یی پێش حوكم یان حوكم پێش سه‌ركرده‌یی، به‌ڵام سه‌ركرده‌یی له پێشتره چونكه هه‌واداران و لایه‌نگرانی سه‌ركرده گوێرایه‌ڵینه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گاته حوكمڕان یان ده‌یگه‌یێنن. هه‌ر وه‌كو له هه‌ڵبژاردنه پاكه‌كان كه كه‌سێكی نا حیزبی پێش ده‌كه‌وێت و رێگای ته‌شریعی و جێبه‌جێكردن ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له نێو ژینگه و رووداوه‌كان ته‌واوی بكات و دواتر بتوانێ ببێته رێبه‌ر و سه‌ركرده، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌سه‌نایه‌تی له‌و سه‌ركرده‌ییدا هه‌ر به به‌هێزتر ده‌مێنێت كه پێشتر له دایكبووه و له‌وه زیاتریش ده‌مێنێت كه دوای حوكمڕان دروستكراوه.
هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی ئه‌و نموونانه‌ی باسمان لێوه‌كرد سه‌باره‌ت به سه‌ركرده و حوكمڕانی، تیا بووه، له هه‌ندێك نه‌خشه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیشدا هێشتا بارودۆخی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵكو وردتر بڵێین ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه مڵمڵانێ دروستده‌كه‌ن ئێستاش له‌گه‌ڵ قوربانیان و ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت نه‌هامه‌تی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كان له سه‌ریان دووباره ببێته‌وه، ئێستاش خۆیان به‌و سه‌ركردانه پڕچه‌ك و به‌هێز ده‌كه‌ن كه باوه‌ڕیان به ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانیانه وه‌كو سه‌ركرده‌ی خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن كه به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌یانبات.
سه‌ره‌ڕای جیاوازیی ئاستی رۆشنبیری و بارودۆخه‌كان، چه‌ندین سه‌ركرده و رێبه‌ر له ره‌حمی كۆمه‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی له دایك بوون و سه‌ركردایه‌تییان كردن به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی مافه‌كانیان و پاراستنیان له زوڵم و سته‌م.
مسته‌فا بارزانی یه‌كێك بوو له سه‌ركرده و رێبه‌رانی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی، خۆی پێشكه‌ش نه‌كرد و كاری بۆ ئه‌وه نه‌كرد ببێته رێبه‌ر یان حاكم و حوكمڕان، ئه‌و هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانی ده‌كرد چونكه له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و حیزبه له ساڵی 1946 له به‌غدا به‌سترا، وه‌كو سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا كه ئه‌و كات په‌نابه‌ری سیاسی بوو له یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پله‌كه‌ی ببێته چه‌ترێك بۆ كاره‌كه‌ی، به‌ڵكو چه‌تری ئه‌و زۆر فراوانتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سێبه‌رێك بۆ كاری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێویست بوو بۆ كاركردن به‌ره‌و راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی بوونی كوردی و كوردستانی.
رێبه‌رایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی تۆزقاڵێك ده‌مارگیری و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تیا به‌دی نه‌ده‌كراو، پێگه نیشتیمانییه‌كه‌ی گومانی نه‌ده‌خسته دڵی پێكهاته عیراقییه‌كان هه‌ست به غوربه‌ت و نامۆیی ترس بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی به‌رگری له خۆكردنیشدا كه رێبه‌رایه‌تی ده‌كرد ركابه‌ر و به‌رهه‌ڵستكارێكی شه‌ریف بوو بابه‌ته‌كانی ده‌خسته تای ته‌رازووی لێبورده‌یی پێش باروود و فشاره‌كان.
زۆر له سه‌رۆكه‌كان گه‌ییشتنه حوكمڕان و سه‌ركردایه‌تی به‌ڵام له‌گه‌ڵ رۆیشتنی پرۆژه‌كه‌یان ئه‌وانیش نه‌مان و له‌ناو چوون، هه‌ندێكیان له‌وانه‌یه راستگۆ بووبن و جیددی بوون به‌ڵام بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان خۆیان و پرۆژه‌كانیان له‌ناویان بردن، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی بارزانی مایه‌وه‌و نه‌جووڵا، نه‌ك له‌به‌ر زیندوویی پرۆژه‌كه‌ی، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی وه‌كو مادده و فیكر و روح ره‌سه‌نه و جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه كه ده‌گوازێته‌وه وه‌كو حوججه‌تێك له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه. به‌ڵكو رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی بووه یه‌كه‌ی پێوه‌ر له چه‌مكی چۆنیه‌تی ئه‌و حوكمڕانه‌ی كه مرۆڤی كورد و كوردستانی یان زۆر كه‌سانێك له غه‌یری كورد، پێی رازی ده‌بێت.
* به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
*به عه‌ره‌بی له (صحیفة الزمان) بڵاوكراوه‌ته‌وه