مەخموور -KDP.info- بەرپرسی لقی 23ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، وەکوو ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان و پێداچوونەوە بە کاروباری ڕێکخستنەکانی خۆمان، لقی 23ی پارتی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕی لە تەواوی بەرپرسی ناوچەکانی خۆی کرد .
سەنگەر کانەبی گەورە، بەرپرسی لقی 23ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە لقی 23ی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەکوو خۆئامادەکردن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و پێداچوونەوە بە کاروباری ڕێکخستنەکان و بەهێزکردنی ڕێکخستنەکان لە سنووری لقەکەمان، ئەمڕۆ ئاڵوگۆر و گۆڕانکاریمان لە سەرجەم لیژنەی ناوچەکانی لقی خۆمان بەڕێوە برد، کە بەشێکی ئاڵوگۆڕ بوو و بەشێکیشی گۆڕانکاری بوو لە بەرپرسی لیژنەی ناوچەکان، کە ئێمە لە سنووری لقی خۆمان 10 لیژنەی ناوچەمان هەیە.''
سەنگەر کانەبی گەورە گوتیشی: ''دوای کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەڕێوە چوو، ئەم گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕە بۆ ئەوەیە کە ڕێکخستنەکانمان بەهێزتر بکەین و پێداچوونەوە بە کاروباری ڕێکخستنەکان بکەین و خۆمان ئامادە بکەین بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، بە پێویستمان زانی ئەمڕۆ ئاڵوگۆر و گۆڕانکاری لە سەرجەم ناوچەکانی سنووری لقی 23ی پارتی بەڕێوە ببەین.''
بڵند ئیبراهیم