Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
| KDP.info


بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 

جەماوەری خۆڕاگری کوردستان 

دوای چەندین رۆژ لە دانیشتن و گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان هێزە سیاسییەکانی پەرلەمانی عیراق، دواجار بەرەبەیانی ئەمرۆ یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران و قەزاکانی عیراق دەنگی لەسەر دراو پەسەند کرا، وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوی هەوڵەکانمان خستەگەڕ لە پێناو زامن کردنی مافی دەنگدەرانمان لە هەرێمی کوردستان و کەرکوک و تەواوی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و تەواوی ناوچەکانی عیراق، بە شێوەیەک لە کەرکوک هەموو ئەو رێگرییانەی هەبوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵگیران و بۆ یەکەم جار سەرژمێری سالی ١٩٥٧ دەکریتە بنەما بۆ هەلبژاردنی داهاتوو، بەمەش زامنی مافی دەنگدەرانی ئەو ناوچانەی بەهۆی سیاسەتی گۆرینی دیمۆگرافی لە کەرکوک دابڕابوون، وەکو: (چەمچەماڵ و کفری و کەلار و دووزخورماتوو) ناوچەکانی تر  بکەین، هەروەها بابەتی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک لەسەر بنەمای یەکسانی ٣٢٪ هەڵبگرین، جگە لەوە زامنی دەنگی دەنگدەرانمان لە سنوری شارۆچکەی (سەرگەڕان) کرد لە رێگای (بەردەرکردن / استثنا) کردنی ئەو شاروچکەیە لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧، ئەمە جگە لەوەی تەواوی ئەو خێزانانەی بەهۆی سیاسەتی تەعریب لە کەرکوک ڕاگوازرابوون بەپێی مادەی ١٤٠ دیسان مافی دەنگدانیان دەبیت، هەروەها مادەی ٣٥ لە یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ و مادەی ١٢ لە یاسای ژماره‌ ١٤ی سالی ٢٠١٩ هەڵگیران، کە هەموویان رێگر بوون لە بەردەم هەڵبژاردنی کەرکوک، بەوەش دەرفەتێکی زێڕین لە بەردەم هاوڵاتیانی کوردی شارەکە هەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر پارێزگارێکی شەرعی بۆ ئەو شارە هەلبژێرن.

هەر لە بارەی ئاوارەکانی کەرکوک و سنجار زامنی دەنگەکانیان کرا بەوەی لەو ناوچانەی لێی نیشتەجێن دەنگی خۆیان بۆ شارەکەیان بدەن، لەبارەی کۆتایی مەسیحیەکانیش دوای هەوڵدانێکی زۆر سەرکەوتووبوین لەوەی مەسیحیەکانی کوردستان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت و خەڵکی تر لە جیاتی ئەوان نەچێتە پەرلەمانی عیراق.. 

بەڵام ئەوەی جێگای داخە لایەنێکی سیاسی کە خۆی بەشێک بووە لە دانوستانەکان و دەنگی لەسەر یاساکە داوە و هیچ هەڵوێستێکی فەرمیان لەسەر هیچ بڕگە و مادەیەکی تایبەت بە کەرکوک نەبووە، بەڵام کاتێک گەیشتە ئەوەی لە دوواساتەکاندا لە چەند بڕگەیەکی یاساکە کە پەیوەندی نەبوو بە کەرکوکەوە لە بەرژەوەندی گروپێک درا کە هاوپەیمان و دۆستی ئەوانن و دژی خەڵکی هەرێمی کوردستانن، هەروەها لە پێناو هەندێک بەرژەوەندی و پەیوەندی ژێربەژێری حزبی، ئەو لایەنە سیاسیەی هەرێم دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی چەواشەکارانە و بێ بنەما، دەیانەوێت بەو شێوەیە خەلک نائومید بکەن لە هەلبژاردن بۆ ئەوەی دۆخی شاری کەرکوک چاک نەبێت و لەژێر دەستەیی بمێنن و هەوڵەکانی پارتی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شارەکە بشێوینن، کە ناتوانن ئەوە بکەن و سەرکەوتوونابن ..

لە کۆتاییدا پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی کوردستان و کەرکوک و عێراق دەکەین و هیواخوازین هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی هەر لایەنێک قەبارەی راستەقینەی خۆی بزانێت. 

 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان لە پەرلەمانی عێراق 

٢٠٢٣/٣/٢٧

 




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact