Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 02:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەستی خەونی ڕووخان
| KDP.info


زكری موسا

زەنگی داڕووخانی هەرێم لێدرا... گورزێكی تر بە هەرێم كەوت... ئابووریی سەربەخۆ كۆتایی هات... هەرێمی كوردستان لە لێواری كەوتن دایە... هەرێم هەڵدەوەشێتەوە... هەرێم نامێنێ... ئەم مانشێتانە بەشێكن لەو شەڕە ڕاگەیاندن و دەروونیانەی بە لێشاو و بە شێوەیەكی مونەزەم، ڕۆژانە لە دژی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانی بەڕێوە دەچێت. ڕۆژانە زەین و هۆشی خەڵك بە هەواڵی ساختە و گرژ و بێمانا بۆردومان دەكرێن و یاری بە باری دەروونیی كۆمەڵگە دەکرێت. جێگەی هەڵوەستەكردنیشە ئەم شەڕ و ئەم دەنگە شوومانە لە لایەن دوژمن و داگیركارانەوە نایەت بەڵكو لە گەرووی دامودەزگەی ئیعلامی و سۆشیاڵمیدیای ئەو لایەن و حزبە كوردیانەوە دێت كە خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن دەزانن و ملیۆنان دۆلاری لێ سەرفكراوە و هەزاران كادیری بۆ تەیار كراوە.

ڕاستیتان دەوێ هیچ یەك لە نەیارە دەرەكییەكانی هەرێم ئەو جورئەتەیان نەبووە ڕێگە بە خۆیان بدەن، باس لە نەهێشتن و لەناوبردن و ڕووخانی هەرێم بكەن. كەچی ئەوانە بە هەناسەیەكی سارد و بە دڵخۆشییەوە ڕۆژانە مەستی خەونی ڕووخانی هەرێمەکەیانن و وەك موژدەیەك دەیڵێنەوە و دەیڵێنەوە. ئەو تەماح و دڵخۆشییە بۆ (ڕووخاندنی خود)ـە، چاوگەكەی تەنیا ڕقلێبوونەوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد یان پارتی نییە، كردەوەیەكی تەندروستی سیاسی و ڕۆژنامەوانیش نییە و لە زانایی و مەعریفە و ڕۆشنگەرییشەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵكوو جۆرێکە لە پەرێشانی و دیاردەیەكی سەدلەسەد دژەكولتوورییە كە دەبێ دیراسە بكرێت و هۆكارەكانی بدۆزرێنەوە و چارەسەر بكرێن.

ئایا تینوویەتی بۆ گرتنەدەستی دەستەڵات ئەوە دەهێنێت كە تۆ ئامادە بیت یاری بە هەبوو و نەبوو و خاك و سەرزەمین و مێژوو و ئێستا و ئاییندەی وڵاتت بكەی و چەپڵە بۆ داڕووخان لێ بدەی؟  سرووشتیە خەڵك هەبێت حەزی لە دەستەڵات بێت و هەوڵی بۆ بدات و ببێتە ئۆپۆزیسیۆن، بەڵام ئۆپۆزیسیۆنبوونیش ئسووڵی خۆی هەیە. تەنانەت ڕقڵێبوونەوە و دوژمنبوونیش فۆڕمۆڵ و پڕەنسیپ و ڕێوشوێنی خۆی هەیە. لە هیچ كامێك لەم شێوازانەدا شەیدایی بۆ ڕووخان و هەڵوەشانەوە و كەوتنی وڵات بوونی نییە. 

ئۆپۆزیسیۆن كێیە و چییە؟ پێناسەی ئۆپۆزیسیۆن بریتییە لەو لایەنانەی لە هەوڵی ئەوەدان دەستەڵات بگرنە دەست و ببنە ئەلتەرناتیڤی دەستەڵات. ئەم هەوڵدانە یان لە ڕێگەی بەشداریكردنە لە هەڵبژاردن و لەڕێی میكانیزمە دیموكراتییەكان ئەنجام دەدرێت كە تێیدا ئۆپۆزیسیۆن بەشێكە لە سیستەمی سیاسیی وڵات، یانیش لە ڕێگەی تر كە ئۆپۆزیسیۆن لە دەرەوەی سیستمەی سیاسی بە پشتبەستن بە چەك هەوڵی گۆڕینی دەستەڵات دەدات. لە سەردەمی ئێستاكەدا مۆدیلی ئۆپۆزیسیۆنبوون لە ڕێگەی چەك و توندوتیژی كڕیاری نییە و زۆر باوی نەماوە. بەڵام ڕاستییەك هەیە كە لە هەموو حاڵەتێكدا ئۆپۆزیسیۆن چ شەڕخواز بێت یان دیموكراتی، باوەڕی پتەوی بە خاك و خەڵك و سەروەریی و هەبوو و نەبووی وڵاتەكەی هەیە و هەرگیز ئارەزووی ڕووخان و هەڵوەشانەوە و نەمانی ناكات.

هەرێمی كوردستان موڵكی تاك تاكی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و دەستەڵات و ئۆپۆزیسیۆنە و دەبێ بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموو لایەك بپارێزرێت و بەهێز بكرێت و كەموكوڕییەكانی چارەسەر بكرێن. ئەمە نەخشەڕێگەی دروستی كاركردنە بۆ بەرژەوەندیی وڵات و نەوەكانی داهاتوو. بەڵام دڵخۆشی و شەیدایی بۆ ڕووخان و هەڵوەشانەوە، نە بوێرییە نە زانایی و نە شانازی، بەڵكو سەرلێشێوانێكی موتڵەقە و جێگەی بەزەییە.

 




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact