به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایى له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كه‌م. له یه‌زدانى مه‌زن داواكارم خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ڕۆژوو و خواپه‌ر‌ستیى هه‌مووان قبووڵ بكات.
با به‌ها مرۆیى و وانه و ماناكانى ئه‌م مانگه پیرۆزه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌یى و پێكهاتنه‌وه و هه‌وڵى پێكه‌وه‌یى بۆ ته‌بایى و یه‌كڕیزى و كارى هاوبه‌ش، تا هه‌موومان بتوانین پێكه‌وه كێشه و ناكۆكییه‌كان تێپه‌ڕێنین، خزمه‌تێكى باشترى كوردستان بكه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزین.
خواى مه‌زن به به‌خشنده‌یى و میهره‌بانیى خۆى هه‌مووان بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/22