Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 09:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ تووندى سه‌ركۆنه‌ى شەهیدکردنی چوار هاونیشتمانییەکەی جندرێس دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی سه‌ركۆنه‌ی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین دژ بە ژمارەیەک هاووڵاتی کورد ئەنجامدرا.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "داوا له‌ لایەنە پەیوەندیدارەکانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌كه‌ین هەموو هەوڵێکى خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئەو تاوانبارانه‌ی كه‌ ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە و بە سزای یاسایی خۆیانیان بگەیه‌نن".

دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان:

بەتووندی سه‌ركۆنه‌ی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرش کرایە سەر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كورد كه‌ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و بووه‌ هۆى شەهیدبوونی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و برینداربوونی سێ کەسی دیکە، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا کە ئه‌وان خه‌ریكی پیاده‌كردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان بوون لە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوبه‌شی خەمیانین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

داوا له‌ لایەنە پەیوەندیدارەکانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌كه‌ین هەموو هەوڵێکى خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئەو تاوانبارانه‌ی كه‌ ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە و بە سزای یاسایی خۆیانیان بگەیه‌نن.

 

سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان

٢١ى ئازارى ٢٠٢٣




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌

FRIDAY, 11 JULY 2025 14:07:27

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکات و داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact