Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 4 JUL 2025 03:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەیاننامەیەک لە بارەگای بارزانی سەبارەت بە تاوانی جێندێرس
| KDP.info


بەناوی خودای میهرەبان،

بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لە لایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە، کە مومارەسەی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان، نەورۆز، لە ناحیەی جندیرێسی (زیانلێکەوتوو بەهۆی بوومەلەرزەوە) دەکرد. لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە ڕۆحی شەهیدان بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. ڕاشیدەگەیێنین کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن.

 

بارەگای بارزانی

21ی ئازاری 2023ی زایینی

 




دوایین هەواڵەکان

دژەتیرۆر: درۆنێک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە

THURSDAY, 03 JULY 2025 23:07:47

هەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

 
بڕیاره‌ 50 كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری فەڕه‌نسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن

THURSDAY, 03 JULY 2025 22:07:13

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێ، بڕیاره‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاتی فەڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌شڵێ، فەڕه‌نسییه‌كان ده‌یانه‌وێ رۆڵیان له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی كوردستاندا هەبێت.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە محەممەد موحسین دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی) تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی کرد.

 
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:07

ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/3، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.

د.عومەر حەسەن: به‌بیابانبوونی عێراق كۆچی ژینگه‌یی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:02

سۆران -KDP.ifo- پسپۆرێكی جوگرافیای سروشتی سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی به‌بیابان بوون و گۆڕانی كه‌شوهەوا و ئاو هۆشداری ده‌دات، دەڵێت"ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی کۆچی ژینگه‌یی و گۆڕانی دیموگرافی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست دەکات."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact