Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی میوانداریی دیپلۆماتكار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات
| KDP.info


ڕۆژی شەممە 18ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و نیوەڕۆخوانێكی بۆ ساز كردن.

لەو میواندارییەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەشی میوانەكان كرد و، لە گوتەكەیدا زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانانی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی هێما و مانا و بۆنەكانی مانگی ئادار و نەورۆز بۆ گەلی كوردستان هیوای ئەوەی بۆ خواستن كە لە ڕۆژانی جەژن و پشوودا كاتێكی خۆشیان لە كوردستان هەبێت.

لە درێژەی گوتەكەیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەوەی خستەڕوو كە دەرفەتێكی باش بۆچارەسەركردنی كێشەكان لەئارا دایە و ئیرادە و خواستێكیش دەبیندرێت بۆ ئەوەی كێشەكان بە لێكتێگەییشتن و بە پشتبەستن بە دەستوور و لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنانە چارەسەر بكرێن كە لەنێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت بەستراوە. سەرۆک بارزانی سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی بۆ هەرێمی کوردستانی بە دەرفەتێکی باش بۆ لێکتێگەییشتنی زیاتری نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ لەمەڕ نەهێشتنی ناکۆکییەکان لەقەڵەم دا.

هەروەها سەرۆك بارزانی هێمای بە پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش دا و جەختی لەوە كردەوە كە بۆ ئەوەی شەرعیەت لە هەرێمی كوردستان نەخرێتە ژێر پرسیار پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت و ئەوەشی ڕاگەیاند كە هاوكاری و هەماهەنگییەكی باش لەنێوان تیمە نێودەوڵەتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم هەیە بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان. پەیوەست بە مافی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكاندا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە نابێ هیچ دەستوەردان لە مافی پێكهاتەكاندا بكرێت و، ئیرادە و سیغەیەكی دیاریكراوە بەسەر پێكهاتەكانی هەرێم بسەپێندرێت. دەبێ ڕێز لە ئیرادەی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بگیرێت و خودی پێكهاتەكان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر سیستەمێك بۆ بەشداریكردنی پێكهاتەكان بە باش بزانن بەلای ئێمەشەوە پەسەند دەبێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دەرگەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بۆ ئامادەبوان كرایەوە و سەرۆك بارزانی وەڵامی تێبینی و پرسیاری دیپلۆماتكار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانیی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان دایەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact