Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 MAR 2023 03:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی هەرێم پشووی نەورۆزی راگەیاند
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی نەورۆزی راگەیاند و 26ی ئادار دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە کە دەکاتە ٢١، ٢٢ و ٢٣ـی ئاداری ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەبێتە پشووی فەرمی.

روونکراوەتەوە، رۆژی یەکشەممە، کە دەکاتە ٢٦ـی ئادار دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەید عەمار حەکیم دەکات

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 22:03:25

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 29ی ئاداری 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەید عەمار حەکیم ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی سەید سادق حەکیم کوڕی ئایەتوللا عوزما محەمەد باقر حەکیم.

"سێیەم کاروانی ھاوکاریی دھۆک ڕەوانەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرا

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 16:03:47

دهۆک -KDP.info- ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک سێیەم کاروانی ھاوکاری ڕەوانەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرا و جێگری پارێزگاری دھۆکیش دەڵێ، ھاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی بەردەوام دەبێت.

 

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 16:03:34

ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پرسەنامەیەکی ئاراستە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەممار ئەلحەکیم و بنەماڵەی ئەلحەکیم کرد بۆ کۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەکیم ، کوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەکیم .

 
حاكم ئازاد: ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك ئه‌خلاقی سیاسیی هه‌بێت پاره ‌ناداته‌ ئه‌و په‌یجانه‌ی ڕۆژانه‌ دڵی نه‌یارانی كوردستان خۆش ده‌كه‌ن

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 15:03:19

هەولێر -KDP.info- نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان باس له‌ هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو سایت و په‌یجانه‌ ده‌كات کە له‌لایه‌ن گرووپه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ سه‌پۆرت ده‌كرێن به ‌مه‌به‌ستی سیاسی و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی میدیاكان.

 

لە ئاکرێ سێ جۆر بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێن

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 15:03:09

ئاکرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ گوتی، لە قەزای ئاکرێ کارگەیەک هەیە کە بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی دەرەوە دەکات و بە هەموو شێوەیەک پشتگیری و ئاسانکاریی بۆ دەکەن، چونکە ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و پشتگیریکردنی جووتیارانیش.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact