Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: داواکارین لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و تەواوی فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان دەربکەن و تێیدا مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییان بچه‌سپێنرێت له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌ مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان و ئه‌و زه‌بره‌ ده‌روونییه‌ی كه‌ به‌ریان كه‌وتووه‌.

دەقی پەیامی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان:

له‌ (٣٥) سی و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌م مەرگەساتە پڕ ئازارە داده‌نه‌وێنین، به‌شكۆوه‌ تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رفرازی و نه‌مری له‌سه‌ر گڵكۆكانیان داده‌نێین.

زۆر به‌داخه‌وه‌ كه‌ ساڵانه‌ به‌ درێژایی وه‌رزه‌كانی به‌هار و بووژانە‌وه‌ی سروشت، گه‌لی ئێمه‌ شادی و خۆشییه‌كانیان تێكه‌ڵ به‌ چه‌ندین تراژیدیا و مه‌رگه‌ساتی بێوێنه‌یه‌ له‌ كیمیاباران و سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی دیكه‌ی له‌ناوبردنی ژیان و ژینگه‌ی كوردستان و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ و جینۆسایدكردنی میلله‌تی كوردی ژیاندۆست و ئاشتیخواز.

دیاره‌ به‌رزڕاگرتنی ئه‌م یاد و بیره‌وه‌رییه‌ خه‌مناكه‌ بۆ ئه‌مساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ و ئاراستەکردنی پڕۆژەکە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لێره‌وه‌ له‌ سۆنگه‌ی بڕوابوونمان به‌ سه‌ركه‌وتن و زاڵبوونی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق به‌سه‌ر دیكتاتۆرییەت و وه‌حشیگه‌رترین ڕژێمی سه‌ده‌، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ین و سوپاس و پێزانینی خۆشمان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ئه‌م بڕیاره‌ ‌و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی به ‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ین، هاوكات داواکارین لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران و تەواوی فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، کە ئەرکی یاسایی خۆیان لە پەسەندکردنی پڕۆژەکە و ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان دەربکەن و تێیدا مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییان بچه‌سپێنرێت له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌ مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان و ئه‌و زه‌بره‌ ده‌روونییه‌ی كه‌ به‌ریان كه‌وتووه‌.

بە ئومێدی ئەوەی له‌بری بیره‌وه‌ریی ژان و ناسۆر و لێكه‌وته‌ تراژیدییه‌ فرەلایەنەكانی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌، ئه‌مساڵ به‌شێكی كه‌می ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ و كوردستان سارێژ بێت و ھیوایەك بۆ ئاینده‌ی ئه‌م شاره‌ بێناز و تاوانلێكراوە بگه‌ڕێته‌وه‌.

هاوکات دەبێت حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ھەموو توانایەکی بخاتە گەڕ بۆ ئاوەدانكردنەوەی زیاتر و بنیادنانەوەی سێكتەرە جیاجیاکانی ھەڵەبجە و دەڤەرەكە بەگشتی.

لە كۆتاییدا جارێكی دیكە سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەھیدانی مەرگەساتی كیمیابارانی ھەڵەبجەی زامدار دادەنەوێنین، دروود بۆ ڕۆحی پاك و بەرزەفڕیان.

 

سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact