Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 25 FEB 2024 04:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە یادی سەرکردەیەکی مەزن دا
| KDP.info


ســەلام عەبدوڵڵا

گه‌لانی زیندووی جیهان، هه‌میشه‌ یادی سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ چاوی رێز و پێزانینه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ خه‌بات و تێكۆشانیان، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ مێژوویان و له‌ مێژووی هه‌موو گه‌لانیشدا سه‌ركه‌وتن و گلان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا له‌كاتی سه‌ركه‌وتندا سه‌ركرده‌كانیان هه‌ڵنه‌سه‌نگاندووه‌و به‌ شان باڵایاندا هه‌ڵیان نه‌داوه‌، به‌ڵكو له‌ كاتی گلان و سه‌رنه‌كه‌وتنیشدا پشتیان له‌و سه‌ركردانه‌ و مێژووییان- كه‌ بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ مێژووی گه‌له‌كه‌یان- نه‌كردووه‌، به‌ڵكو واقعیانه‌ سه‌یری بارودۆخه‌كه‌یان كردووه‌و ڕووداوه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه‌.

فه‌رموون سه‌یرێكی مێژووی گه‌لی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن له‌ سه‌رده‌می ناپلیۆن دا (1769- 1821) كه‌ له‌ زۆربه‌ی جه‌نگه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ڕیشی دۆڕاندووه‌و ته‌نانه‌ت له‌ كۆتاییشدا به‌دیل گیراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی زیندووی فه‌ڕه‌نسا نه‌هاتن هێلێكی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر تێكڕای مێژووی ناپلیۆن دا بهێنن و بیخه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی مێژووییان.

ئێستاش پاش (200) ساڵ خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا به‌ چاوی ڕێز و ته‌قدیره‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی و به‌ به‌شێكی گرنگ له‌ مێژووی خۆیانی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و شانازیشی پێوه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ نزیك خۆشمانه‌وه‌ فه‌رموون سه‌یری جه‌مال عه‌بدولناسر (1918- 1970) بكه‌ن كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری عه‌ره‌ب بوو، له‌ جه‌نگی حوزه‌یرانی ساڵی 1967 سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی زیندوو و خاوه‌ن مێژووی میسر نه‌یهێشت عه‌بدولناسر، ئه‌گه‌رچی دوای ئه‌و جه‌نگه‌، ده‌یویست ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی به‌ ئه‌مه‌كی میسڕی ڕازی نه‌بوون تا مه‌رگی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا حوكمڕانی كرد.

با‌رزانیی نه‌مر (1903-1979) كه‌ دوێنێ یادی له‌ دایكبوونی (120) ساڵه‌ی بوو، مرۆڤێكی شۆڕشگێڕی سه‌رده‌می خۆی بوو كه‌ سه‌راپای ژیانی بۆ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد و له‌ شه‌ڕێكی هه‌میشه‌ نابه‌رامبه‌ردا بوو له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دوژمنانی گه‌له‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ی نه‌كردووه‌.

له‌ ڕاستیدا مێژووی په‌نجا ساڵه‌ی سه‌ده‌ی پێشوو په‌یوه‌سته‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشانی بهارزانیی نه‌مر، و به‌ هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌كانیه‌وه‌ ده‌بێ رووداوه‌كانی مێژوو به‌ ویژدانه‌وه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، گه‌له‌كه‌مان هه‌مووی به‌ چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌و مێژوویه‌ و ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ مه‌زنه‌ بڕوانێ، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ندێ شوێن ئه‌و ڕێز و ته‌قدیره‌ نانوێنرێت كه‌ سته‌مه‌ له‌ مێژووی هه‌مووان.

فه‌رموون -به‌داخه‌وه‌- له‌ هه‌ندێك شوێن ململانێی كوێرانه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ وێنه‌یه‌كی ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ نابینرێت ئه‌گه‌رچی ئه‌و مێژووه‌ پڕشنگداره‌ی خه‌بات و تێكۆشانی بارزانیی نه‌مر به‌وانه‌ چه‌واشه‌ ناكرێ و ته‌نیا خۆیانی پێ له‌كه‌دار ده‌بن.

به‌رز و پیرۆز بێت یادی (120) ساڵه‌ی با‌رزانیی نه‌مر.




دوایین هەواڵەکان

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2024 22:02:29

ھەولێر-KDP.info- به‌هۆی كۆچی دوایی خوشكی سه‌رۆك بارزانی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

 
مەزڵووم عەبدی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2024 21:02:56

ھەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایی زەكیا مستەفا بارزانی، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، پەیامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكات.

 
پاتریاركی کڵێسای كلدانی له‌ عێراق و جیهان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2024 21:02:52

ھەولێر-KDP.info- به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، پاتریاركی کڵێسای كلدانی له‌ عێراق و جیهان پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات.

 
هێز و لایەنە سیاسییەکان پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاند

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2024 21:02:48

ھەولێر-KDP.info- ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌ سوننه‌ و شیعه‌كانی عێراق بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و به‌شداری له‌ پرسه‌ی خوشكی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن.

 
شای ئەردەن سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 24 FEBRUARY 2024 21:02:29

ھەولێر-KDP.info- باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه‌، شا عەبدوڵڵای دووەم پاشای شانشینی ئەردەن سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact