Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 04:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوژمەی زیاتر لە نیو ملیار دینار بۆ تەواوكردنی چواردە پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج كرا
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 540 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی چواردە پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارۆچكەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێر، وەك قیرتاوكردن و دروستكردنی شەقام و كێربستۆن و كۆنكرێتكردن و چەند بوارێكی تر. ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

پرۆژەكان بریتین لە كێربستۆنكردنی چەند شەقامێك لە بەحركە، دروستكردنی شەقام لە ناحیەی قوشتەپە، دروستكردن و قیرتاوكردنی چەند شەقامێك لە دارەتوو، دروستكردنی كۆڵان لە گەڕەكی دووسەرەفەتاح لە ناحیەی شەمامك، دروستكردن و دانانی قالبی كێربستۆنی شەقام لە گەڕەكی شەهیدان لە شارەوانیی ڕزگاری، كۆنكرێتكردنی گەڕەكی سەفین لە شاوێس، دروستكردنی شەقام لە كانی قڕژاڵە، كۆنكرێتكردنی شەقام و دیواری پاڵپشت لە گەڕەكی سابیراوە لە شەقڵاوە. كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە سەلاحەدین، دروستكردنی نافوورە لە قەزای مەخموور، نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی چەند شەقامێك لە كەسنەزان، دانانی كێربستۆن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە بنەسڵاوە، لەگەڵ چەند پرۆژەیەكی دیكە لە سنووری ئەو شارۆچكانە.

 

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact