هەولێر-KDP.info- ستافی "کوردستان دیالۆگ" وەک ڕێکخراوێکی کولتووری بە باکگراوند نەتەوەیی و نیشتمانی، لە تەمەنی چوارەمین ساڵی كاركردنیدا، خۆیان به خۆشحاڵ ده‌زانن كه خزمه‌تیان به هزری نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی كردووه له كوردستان و چه‌ندین پرۆژه‌ی کولتووری و سیاسی و فكرییان جێبه‌جێ كردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكرتی كوردستان، سه‌ربه‌ست مه‌نمی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ ڕایگه‌یاند: ''ئێمه له 1/9/2019ـوه دامه‌زراوین، لە تەمەنی کاری ڕێکخراوەیماندا به ئیمكاناتێكی سنورداره‌وه به‌ڵام به خۆشه‌ویستی بۆ وڵات و بیری نیشتمانی و کو‌لتوور و كورده‌وارییه‌وه، كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌مان جێبه‌جێ كردوون كه خۆی بینیوه‌ته‌وه له (٩٥) چالاکیی کولتووری و چاپکردنی (١٤) کتێبمان به ئه‌ستۆ گرتووه و بەردەوامین له‌سه‌ر چاپكردنی كتێبی زیاتر بۆ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و توێژه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ، ئه‌و كتێبانه‌ی چاپمان كردوون له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات و مێژوو و ناسیۆنالیزمی كوردی بوون و په‌یوه‌ندییان به بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری نیشتمانییه‌وه هه‌بووه، هه‌روه‌ها جگه له چاپكردنی كتێب ئێمه خاوەنی دوو پرۆژەی درێژخایەنین كه بریتین له پرۆژەی (کوردستان دەخوێنێتەوە بۆ بەکولتوورکردنی خوێندنەوە) و پرۆژەی (پەرەپێدانی دیالۆگی نیشتمانی)، دیاره ئێمه به‌پێی زرووف و توانا‌مان بۆ ساڵی نوێ پرۆژەیەکی درێژخایەن تر بۆ چالاکییەکانمان زیاد دەکەین كه بریتی ده‌بێت له پرۆژەی (تواناسازیی گەنجانی کوردستان) بۆ ئه‌وەی گه‌نجان خوازیاری كاركردنن له‌سه‌ر بواری ئه‌ده‌ب و کو‌لتوور و نووسین و له كاره جیاوازه‌كانی بواری کو‌لتووردا ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت بكه‌ن، ئێمه ویستوومانه سه‌كۆیه‌ك بین و ناوه‌ندێك بین بۆ كۆكردنه‌وه‌یان و یارمه‌تیدانیان له‌م بوارانه‌دا و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خزمه‌تی كوردستان بكه‌ین و ئێمه ڕێكخراوێكی کولتووری و ڕۆشنبیریی گشتین به باكگراوه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه بۆ خزمه‌تكردن به به‌ها باڵا نیشتمانی و كوردستانییه‌كان كار ده‌كه‌ین و له بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك ڕۆژی ئاڵای كوردستان، ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، له ڕۆژی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر و له نه‌ورۆزدا چالاكیمان هه‌بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.''
سه‌ربه‌ست مه‌نمی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ''بەشێکی تر لە چالاکییەکانمان بۆ ڕێزلێنان لە نووسەران و ئەدیبان و ھونەرمەندانی نیشتمانپەروەر و ھاوبەشیکردنی بەھرەمەندانی گه‌نج و لاوانی کوردستان ده‌بێت و هاوكات كارمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دەیان پانێڵ و دیبەیت و سیمینار و گفتوگۆی نیشتمانی و ئەنجامدانی دیداری ئەدەبی و ھونەری وه‌ك دیداری (ھەمیشە نوێبوونەوەی گۆران) و دیداری (حەسیب قەرەداخی).''
سەڵاح جەلال