Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 05:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیژنەی پێشمەرگە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگترین هەنگاوی ناوە
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی کرداریی زۆر باشی ناوە بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و ئەنجامدانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگترین هەنگاویش یەکەی حیسابیی هەردوو یەکەی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمەش دەبێتە ئەوەی کە تێکەڵکردنی هەردوو یەکەی  و 80 خێراتر بکرێت.

ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەعید هەرکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و چەندین لیوای هاوبەش لە یەکەی 70 و 80 پێک هێنراوە و هەردوو هێزی پشتیوانیی یەک و دوو هاتوونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و لە هەموو گرنگتر یەکەی حیسابیی هەردوو یەکەی 70 و 80 هاتووەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، کە لەژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە بێت، ئەوەش یەکێکە لە هەنگاوە هەرە گرنگەکان بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەردوو یەکە و بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە زیاتر یەک بخرێت و یەکخستنەکە خێراتر بکرێت.''

سەعید هەرکی گوتیشی: ''ئەمە بەشێکە لە بەرنامەی چاکسازیی سەرۆکی حکوومەت و فشاری هاوپەیمانانیش بۆ ئەوەی هەردوو یەکەی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە تێکەڵ بکرێن و بکەونە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی سیمای حزبی بە هێزی پێشمەرگەوە دیار نەبێت، هەربۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باش و کرداریی ناوە و سوورە لەسەر ئەوەی هەمووی هێزی پێشمەرگە یەک بخرێت.''

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact