Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحموود محەمەد: بەبڕیاری کۆنگرە و جەنابی سەرۆک لاپەڕەیەکی نوێ بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ھەڵدەدرێتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پۆستی باڵا یەکلاکرانەوە کە بەرپرسی مەکتەب و بەشەکانی پارتی دیاریکرا، ھاوکات ھەفتەی داھاتوو بەرپرسانی لقەکانی پارتی گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.

مەحمود محەمەد کە بە گووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: "بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنەکان یاریدەدەریان دەبێت و لە داھاتوودا ئەوان لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەکان ھەڵدەبژێردرێن، ھاوکات باسی لەوەشکرد، رەنگە ھەندێ گۆڕانکاری جوگرافی لە لقەکاندا بکرێت و ئەمەش لە دەسەڵاتی مەکتەبی سیاسی دایە، ھەروەھا لەبارەی کۆنفرانسی لقەکانەوە گوتی، ھەرکات لقەکان دامەزران، ئەوکات کۆنفرانسی ناوچە و رێکخراوەکان دەکرێن".

مەحمود محەمەد، سەبارەت بە کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان گوتی: "بەبڕیاری کۆنگرە و جەنابی سەرۆک لاپەڕەیەکی نوێ بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ھەڵدەدرێتەوە، دەبێت راسپاردەکانی کۆنگرە جێبەجێ بکرێن و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی کارەکانی دیکە و دانوستانەکان دەکەینەوە".

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی مەکتەبەکانی رێکخستن و بەشەکان بەو شێوەیە دیاریکران:

گووتەبێژی پارتی/ مەحموود محەمەد

بەشەکانی مەکتەبی سیاسی:

-بەشی ھەڵبژاردن/ رێبوار یەڵدا
-بەشی رێکخستن/  ھێمن ھەورامی
-بەشی پەیوەندییەکان/ د. جەعفەر ئیبراھیم
-بەشی دیراسات و توێژینەوە/ د. چنار سەعد
-بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن/  د. سالار عوسمان
-بەشی کارگێڕی و دارایی/ زاگرۆس فەتاح
-بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان/  ھیوا ئەحمد مستەفا
بەشی وەبەرھێنان/ د. ئاراس حەسۆ
-دەستەی چاودێری و بەدواداچوون/ ئامینا زکری
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ھەولێر/ سەربەست لەزگین
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای دھۆک/ د. پشتیوان سادق
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای سلێمانی/ عەلی حوسێن
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای نەینەوا/ نەوزاد ھادی
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکوک/ د. کەمال کەرکوکی
-مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای بەغدا/ د. فوئاد حوسێن

هەڵکەوت محەمەد




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact