دهۆك-KDP.info- فەرمانی دەستی کاری ناوخۆ و نووسینی زمانی کوردی لەسەر تابلۆی شوێنە گەشتیارییەکان چووە بواری جێبەجێکردنەوە و، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیه‌ك بە شێوەی گەڕان بەسەر شوێنە گەشتیارییەکان وەك هەنگاوی یەکەم لە شاری دهۆک دەستیان بە کارکردن کرد.
له‌م باره‌یه‌وه پ.د.خەیری عەلی ئوسۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی گه‌شتوگوزارى پارێزگاى دهۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "فه‌رمانى ده‌ستى كارى ناوخۆ به رێژه‌ى 30 له‌سه‌د و هه‌روه‌ها نووسینى زمانى كوردى له‌سه‌ر تابلۆی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان چووه‌ته وارى جێبه‌جێكردنەوە و ئێمه كۆمه‌ڵێك لیژنه‌مان هه‌یه رۆژانه سه‌ردانى شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كه و جه‌خت له‌سه‌ر زمانى كوردى ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر تابلۆكان و هه‌روه‌ها له سه‌ر لیستى خواردن و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش به پلەی یه‌ك، چونكه زمانى دایكه و گرنگه پێشتریش گرنگیمان به‌و خاڵه داوه."
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنى بڕیاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی گه‌شتوگوزارى پارێزگاى دهۆك گوتى: "ئێمه شوێنه گه‌شتیارییه‌كانمان ئاگادار كردووەته‌وه ئه‌گه‌ر فه‌رمانى ده‌ستى كارى ناوخۆ به رێژه‌ى 30 له‌سه‌د و هه‌روه‌ها نووسینى زمانى كوردی‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد، سزا ده‌درێن و رێكاریان له به‌رامبه‌ر دەگیرێتە بەر، بۆ نموونه یه‌كێك له رێكاره‌كان داخستنه."
نەشوان بەرزنجی