Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 11:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیاری گرنگ بۆ توندوتۆڵکردنی ڕێنمایی و لێپرسینەوە لە پێوەر و ڕێکارەکانی سەلامەتی و مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەکان دەدات
| KDP.info


ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نۆڤێمبەر( تشرینی دووەم)، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.


لە بڕگەی سەرەکی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی توندوتۆڵکردنی ڕێنمایی و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە پێوەر و ڕێکارەکانی سەلامەتی و مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەکان لەپێناوی پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتییان کرا کە بەداخەوە بەهۆی کارەساتی تەقینی غازەوە لە هەردوو شاری سلێمانی و دهۆک، چەندین کەس بوونە قوربانی.

سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی هەردوو ڕووداوەکە کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی دەزگاپەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد لە هەردوو کارەساتەکە و بە تایبەتی ستایشیی قارەمانێتی و گیانفیدایی خوالێخۆشبوو رائید عەلی بەرواری و پۆلیسە هاوکارەکانی کرد، کە لە پێناوی بەهاناوەچوون و پاراستنی هاووڵاتییان، گیانی خۆیان بەختکرد و بەڕێز وپێزانینەوە، ڕۆڵیی جوامێرانەی ئەوانی بەرز نرخاند، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، لە زووترین کاتدا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو کارەساتانە بکەن و هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن و دووبارەنەبوونەوەیان و درێخی نەکەن لە بەهاناوەچوون و ڕزگارکردنی گیان وسەلامەتی هاووڵاتییان لە هەموو جۆرە کارەساتێکی سروشتی بەگشتی.
پاشان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی لە بارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هەردوو ڕووداوەکەی سلێمانی و دهۆک خستەڕوو کە تێیدا چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەی پێویستی لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە سیستەمی شۆڤاژ و LPGی و گرتنەبەری ڕێکاری جدیی و پێویست بۆ توندوتۆڵکردنی ڕێنمایی و لێپرسینەوە لە پێوەر و ڕێکارەکانی سەلامەتی و مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەکان و دابینکردنی پێداویستی دامەزراوەکانی بەرگری شارستانیی وشارەوانی و تەندروستیی، بەتایبەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەماهەنگیی قەیرانەکان JCC لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی تێدا بوو تا بەشداری کارا بکەن لە بەهانا وەچوون لە کاتی هەرجۆرە ڕووداوێکی گەورە و کارەساتی سروشتی.
ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی وەزیری ناوخۆی پەسەند کرد و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنیان.
هەر لە چوارچێوەی ئەم تەوەرە، ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و هەروەک لە کۆنووسی لیژنە وەزارییەکەش جەختی لەسەر کرابوو، ئەنجومەن بڕیاریدا دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری سەر بە وەزارەتی پلاندان ڕابسپێرێت لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە گوێرەی پسپۆڕی، لە خاڵە سنوورییەکان، ئەو پشکنینانە بە گوێرەی ستاندارد ئەنجام بدەن و ڕێگری لە هاوردەکردنی کەلوپەل و تانکی غاز بکەن کە بۆ سیستمێکی سەلامەت ناگونجێن. هەروەها دەستەی پێوانەسازیی وکۆنتڕۆڵی جۆریی چالاک بکرێت و هەموو جۆرە پێداویستییەکی بۆ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و چاودێرییەکی توندی کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنترۆڵ سەربە کەرتی تایبەت لە خاڵە سنوورییەکان بکات.
سەرەڕای ڕاسپاردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە ڕاهێنان و مۆڵەتی پیشەیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە هاوئاهەنگیی لە گەڵ پەیمانگەی بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ ، بۆ ڕێکخستنی کۆرس و خولی تایبەتمەند بەم بوارە بۆ ڕاهێنانی وەستا كرێکار و ئەو کەسانەی دەیانەوێ لە بواری دامەزراندنی سیستمی شۆڤاژ و LPG کار بکەن. هەر کەسێک بیەوێ لەم بوارەدا کار بکات، دەبێ خول ببینێت و مۆڵەتی پیشەیی بەدەست بهێنێت.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دابینکردنی پێداویستییەکانی پشکنین بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا پشکنینی سامپڵی غازی شل بکەوێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و نوێنەرانیان لە لێژنەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەریی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا کە پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە.
ئەنجومەنی وەزیران ، لە کاتێکدا بە توندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرش و بۆردومانکردنی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکات کە ڕێز لە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن و پێویستە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی هەڵوێستی جیددیان هەبێت و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاری و هێرش و پەلامارانە دابنێن و چیتر ڕێگەنەدەن سەروەری هەرێم و عێراق پێشێل بکرێت، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک، ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات، ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێکبدرێت و هەموو ئەم جۆرە بانگەشانەش ڕەت دەکاتەوە کە لەمبارەیەوە دەکرێن، چونکە هیچ بنەمایەکیان نییە و لە ڕاستییەوە دوورن.

بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بە مۆڵەتی دایەنگەکان، کە لە لایەن کوێستان محەمەد کاروکاروباری کۆمەڵایەتی خرایەڕوو.
ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان پەسەند کرد، بە ئاراستەی ڕێکخستنەوەی مۆڵەتی دایەنگەکان، بەجۆرێک کە دایەنگەکان دەبێت پابەندبن بە یاسا وپەیڕەو وڕێنماییەکان و لێپیچنەوەش هەبێت لە کاتی هەبوونی کەموکورتیی و خراپی ئەو خزمەتگوزارییەی لە دایەنگەکان پێشکەش بەو منداڵانە دەکرێن کە لە دایەنگەکان تۆمارکراون و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەوانەی کە ڕێنمایی وڕێساکان جێبەجێ ناکەن و بەدواداچوونی بەردەوامیش لەم بارەیەوە بکرێت و مۆڵەتی کارکردنی سەرپێچیکاران تازە نەکرێتەوە هەتا ڕێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکەن.

 




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact