Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 01:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

با ئە‌م كۆستە‌ی سلێمانی بكە‌ینە‌ ھە‌وێنی پێكھاتنە‌وە‌
| KDP.info


ئاریان فەرەج

کۆست و پرسەی کارەساتەکەی سلێمانی، هەر زوو بوو بە کۆست و پرسەی هەموو کوردستان. کۆی شارەکانی کوردستان بوونە دەستەخوشکی سلێمانی لەم کارەساتەدا، لە سەرقەڵای هەولێر و لە هەوارە بەرزەی سلێمانی لەیەک کاتدا خەڵک پێکەوە و بەیەکدەنگ نزایان بۆ گیانی قوربانییانی کارەساتەکە نارد و بۆیان گریان.

هاوکۆستی و هاودەردیی کوردستانییان لەم مەرگەساتەدا پێمان دەڵێ ئەم کۆمەڵگەیە یەک رۆح و یەک جەستەیە، کوردەواری پشت و پەنا و شەریکی خۆشی و ناخۆشی یەکترن، هاوسۆزی و هاوچارەنوسی و ئایندە پێکەوەی شەتەکداون، بۆ لێکترازان و لێکهەڵوەشان نەشیاون و ناشێن.

دیمەنی کوردستان لەم پرسەیەدا، جیا لە مانا کۆمەڵایەتییە پڕ مەغزاکەی کە لە گەرمەی کۆستدا، جۆرێک لە شادی و تروسکەی ئومێدی ژیاندەوە، لە هەمان کاتدا، دیوێکی سیاسی مانادار و پەیامێکی سیاسیی رۆشنیشی لێ دەخوێندرێتەوە: تازێبارانی هەموو شارەکانی کوردستان بە یەک دەنگ بە سیاسییەکان و حزبەکان و سەرکردەکانیان گووت: ئاشتەوایی و یەکڕیزی و هەرێمێکی یەکگرتووی تۆکمە و تەبامان دەوێت، کایەیەکی سیاسیی یەکدەست و یەکگرتوومان دەوێت کە رەنگدانەوەی یەکماڵی و یەکگرتوویی گەلی کوردستان بێت و لە ئاست وویست و هۆشیاری و هاوچارەنوسیی خەڵکی کوردستاندا بێت و لە خەمی میللەتدا بێت. پێیان گووتین: خەڵک گرفت و قەیران و کێشەی زۆرە، بە دەیان هۆکاری جیاجیا مەترسی لەسەر ژیان و گوزەرانیان هەیە، لە هەڕەشە و شەڕپێفرۆشتنی دەوڵەتانی دراوسێوە تا ئەو مەترسییانەی کە لە نزمی کوالێتیی خزمەتگوزارییەکانەوە دەکەونەوە و کارەساتەکەی سلێمانی نمونەیەکی زەقە. دەبێ مانا رەمزییەکانی ئەم پرسە و ماتەمە نیشتمانییە، بکرێتە هەوێنی پێکهاتنەوەی حزبەکان، دەبێ سەرکردەکان وەڵامدەرەوەی ئەو پەیامە بەرزەی هاوڵاتیانی شارەکانی کوردستان بن، کۆتایی بە دووبەرەکی و یەکتر بە شەیتان کردن و دژایەتی یەکتر بێنن.

سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی لە پرسەکەیە و لە نێو هاوڵاتییانیدایە، بەم بەشدارییە جیا لە هاوخەمی لەگەڵ هاوشارییانی، وەک هەمیشە جارێکی تر دەیەوێت بە هەموو لایەک بڵێت: نا بۆ زۆنی زەرد و سەوز، بەڵێ بۆ زۆنی کوردستانی، بۆ کوردستانێکی یەکدەست و هاوخەم و یەکماڵ و هاوچارەنووس.

 




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact