هەولێر -KDP.info- ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان باس له بارودۆخی ناوخۆی کوردستان ده‌کات و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی پارتی و یه‌کێتییەوە ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری له په‌یوه‌ندیی یه‌کێتی و پارتی هاتووه‌ته‌وه ئاراوه، به‌تایبه‌ت له 10 ساڵی ڕابردوو، چونکه ڕێککه‌وتنی ستراتیژیی نێوانمان نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش وای كردووه که پێداچوونه‌وه بکه‌ین به شێوه‌ی کارکردنمان.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی حزبه‌كانه‌وه، عه‌لی حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "په‌یوه‌ندیی حزبه‌کان وابه‌سته‌یه به دۆخی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و ناوخۆی هێزه‌کانه‌وه و ئه‌و قۆناغانه‌ی کوردستان پێیاندا تێ ده‌په‌ڕێت و ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له ئاستی عێراق و کوردستان ده‌کرێن، ئێمه مادام باوه‌ڕمان به پڕۆسه‌ی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردن هه‌یه، ده‌بێت خوێندنه‌وه‌مان بۆ یه‌کتری هه‌بێت و ده‌بێت قبووڵی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بکه‌ین، هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی دواجار ده‌نگده‌ر قه‌باره‌که‌ی دیاری ده‌کات و حوکمی له‌سه‌ر ده‌دات، ئه‌مه شتێکی سروشتییه، له پرۆسه‌ی دیموکراتی، پارتی دیموکراتی کوردستان له ئاستی کوردستان حزبی یه‌که‌مه، به‌ڵام وه‌ک حزبی یه‌که‌م مامه‌ڵه‌ی نه‌کردووه، چ له کوردستان، یان له عێراق، ئه‌وه‌تا لە پەرلەمان زۆرینە بووین و دەمانتوانی یاساكان بە زۆرینە تێپەڕێنین، به‌ڵام نه‌مانكردووه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌کانیش ئه‌و خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت كه له دۆخه‌كه تێبگه‌ن، چونكه موڕاعاتی پارتی بۆ پێکه‌وه کارکردن و پێکه‌وه هاوپه‌یمانی و ده‌ستەجه‌معی مانای ئه‌وه نییه که لایه‌نی به‌رانبه‌ر به پارتی خوێندنه‌وه‌یان بۆ ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌م حزبه نه‌بێت و ناکرێت ئه‌و حزبانه خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و متمانه‌ی که خه‌ڵک به پارتیی داوه نه‌بێت، لێره‌دا هه‌ندێک جار گرفتمان بۆ دروست ده‌بێت، چۆن؟ سه‌رده‌مانێک پارتی و یه‌کێتی پێگه‌یان له یه‌کتره‌وه نزیک بوو، ڕه‌نگه کورسییه‌ک، یان دوو کورسیمان له یه‌کێتی زیاتر بوایه، به‌س ئێستا هاوکێشه‌که گۆڕاوه و یه‌کێتی حزبی لێ جیا بووه‌ته‌وه، یه‌کێتی له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه هێزی جارانی نییه، که‌چی پارتی به‌و قه‌باره‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کردووه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان پارتی و یه‌کێتی هه‌بوو له سه‌ره‌ده‌می مام جه‌لال و سه‌رۆک بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێککه‌وتنی ستراتیژی هه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ر هه‌ڵکشان و داکشان و گرفتێک هه‌بووایه پارتی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێککه‌وتنه پشتی له یه‌كێتی نه‌ده‌كرد و په‌یوه‌ندیی سه‌رۆک بارزانی و ڕه‌حمه‌تی مام جه‌لال، تێگه‌یشتن و لێکگه‌یشتنی تێدا بوو، چونکه بنه‌مای ڕێککه‌وتنی ستراتیژی هه‌بوو ئه‌و کاته و ڕه‌چاوی کۆمەڵێک پرس ده‌کرا که گه‌وره‌تر بوون له پرسی کورسی و بابه‌تی دیکه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پارتی چۆن ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌راكه‌ته نیشان بدات كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه كردوویه‌تی، عه‌لی حوسێن، ده‌ڵیت: "بۆ نموونە كاراكردنەوەی كۆمسیونی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ھەڵبژادنی پەرلەمانی كوردستان، ئە ساڵ لە كاتی خۆی، زۆر ڕوون و ئاشكرا بوو یەكێتی و بەشێك لە لایەنەكان نەیان دەویست ھەڵبژاردن بكرێت، بەتایبەتی یەكێتی، پارتی دەیتوانی بە زۆرینەی پەرلەمان و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەم كۆمسیون كارا بكاتەوە و ھەم بڕیاری ھەڵبژاردن لە كاتی خۆی بدات، بەڵام بە ڕەچاوكردنی دۆخی كوردستان و بەرژەوەندیی گشتی و ڕێزگرتن لە ھاوپەیمانێتی و كاری پێكەوەیی پارتی ئەمەی نەكردووە و ڕەچاوی تەفاھوم و تێكگەیشتنی لایەنەكانی كردووە.''
عه‌لی حوسێن ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری له په‌یوه‌ندیی یه‌کێتی و پارتیدا هاتووه‌ته‌وه ئاراوه، به‌تایبه‌ت له 10 ساڵی ڕابردوو، چونکه ڕێککه‌وتنی ستراتیژی نه‌ماوه له نێوانمان، ئه‌مانه وای کرد که پێداچوونه‌وه بکه‌ین به شێوه‌ی کارکردنمان به یه‌که‌وه، هه‌رچه‌نده ئێمه ڕێککه‌وتنی سیاسیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌کانی دیکه بۆ ئیداره‌دانی حکوومه‌ت له به‌غداش به هه‌مان شێوه مه‌بده‌ئێکمان هه‌بوو که به یه‌ک تیم به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حزبه کوردستانییه‌کان له به‌غدا کار بکه‌ین، ئه‌وه باوه‌ڕ و بیکردنه‌وه‌ی پارتییه‌كە.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی په‌یوه‌ندیی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا تێك چووه، ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه ئه‌مه هه‌ندێک جار تێکچووه، بۆچی؟ چونکه براده‌رانی یه‌کێتی پێداگرییان کردووه له‌سه‌ر شتێک که ئیستحقاقی خۆیان نه‌بووه، له ئاست کورسییه‌کانیان نه‌بووه و بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێککه‌وتنی ستراتیژی و ده‌یانگوت به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه به‌ركه‌وته‌مان ئه‌وه‌یه، به‌س هه‌ر خۆیشیان له‌دژی ئه‌وه بوون ئه‌و ڕێککه‌وتنه به‌رده‌وام بێت، ئێمه پێمان وا بوو ئه‌و ڕێککه‌وتنە بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو زۆر باش بێت و گرنگ بێت و قابیلی ئه‌وه‌ش بێت که پێداچوونه‌وه‌ی پێ بکرێت، ئێمه حه‌زمان ده‌کرد ڕێککه‌وتنی نوێ ئه‌نجام بدرێت، یان ئه‌و ڕێککه‌وتنه کۆنه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت، به‌ڵام نه‌كرا، چونكه یه‌كه‌م، دۆخی ناوخۆی یه‌کێتی ڕێگر بوو له‌مه، دووه‌م، نه‌خۆشکه‌وتنی ڕه‌حمه‌تی مام جه‌لال و سێیه‌م، ئه‌و کاته سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی یه‌کگرتوو نه‌بوو که بتوانێت یه‌ک بۆچوونی هه‌بێت و چواره‌م، ئه‌مه واقع بوو یه‌کێتی یه‌ک ئاراسته‌ی سیاسیی نه‌بوو له‌گه‌ڵ پارتی ڕێککه‌وتن بکه‌ن و پێنجه‌م، ئێمه چه‌ند جار ئه‌مه‌مان تاقی کرده‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نێک له یه‌کێتی ڕێکک ده‌که‌وتین، لایه‌نێکی دیکه ڕازی نه‌ده‌بوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: ''بۆ ئیداره‌دانی کوردستان پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌کێتی و پێکهاته‌کان ڕێککه‌وتنی سیاسیی کردووه، به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه مامه‌ڵه‌مان کردووه كە پارتی ڕەچاوی ھاوپەیمانێتیی یەكێتی و لایەنەكانی كردووە و مافی لایه‌نه‌کان له حکوومه‌ت وه‌ک وه‌زیر و بریکار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان وه‌ک خۆی دراوه، بگره زیاتریش بووه، پارتی له زۆر حه‌قی خۆی خۆش بووه، له به‌غداش کورد به‌گشتی مافی خۆی پێ نه‌دراوه و به‌رکه‌وته‌ی کورد وه‌ک خۆی نه‌بووه، له بابه‌تی به‌غدادا به‌لای ئێمه‌وه چه‌ند وه‌زیرێک و چه‌ند پۆستێک بابه‌ته‌كه نییه، به‌ڵکوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌یه، پێم وایه کورد به‌گشتی له به‌غدا بوونی به شێوه‌یه‌کی شكلییه و نه‌مانتوانیوه و نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامێک له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانمان له به‌غدا.''
عه‌لی حوسێن ڕاشیگه‌یاند: ''له به‌غدا ڕه‌چاوی پێگه‌ی ئه‌و حزبانه ده‌کرێت که ژماره‌ی کورسییه‌کانیان چه‌نده، ئیستا یه‌کێتی سه‌رۆککۆماری هه‌یه که دیاره به چه‌ند ژماره ده‌چێته سه‌ره‌وه و وه‌ک خاڵ هه‌ژماری زۆر ده‌بات، ئه‌گه‌ر به‌حسابی خاڵ بێت، یه‌کێتی به‌س ئه‌و پۆسته‌ی ده‌بێت، ئه‌وی دیکه ده‌بێت بۆ پارتی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان نه‌کردووه، ئێمه ته‌نیا پێداگری له مافی خۆمان ده‌که‌ین، حه‌قی که‌سی دیکه ناخۆین، ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون گفتوگۆ ده‌که‌ین و ده‌بێت ڕه‌چاوی به‌رکه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنیش بکرێت، کاتی خۆی له حكوومه‌تی عێراق وه‌زاره‌تی بازرگانی پشكی پارتی بوو، ڕه‌حمه‌تی مام جه‌لال داوای کرد که بدرێته یه‌كێتی، دواجار پارتی به لێکگه‌یشتن بریاری دا بۆ ئەوان بێت.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که یه‌کێتی نیگه‌رانه له پارتی و شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی پارتی، عه‌لی حوسێن ده‌ڵێت: ''کاتی خۆی یه‌کێتی له 2009 هاوپه‌یمانی پارتی بوو, له‌و هه‌ڵبژاردنەدا گۆڕان 25 کورسیی هێنا له %65 بۆ %70ی ده‌نگی یه‌کێتی بۆ گۆڕان چوو، %30ی ده‌نگی یه‌کێتی مایه‌وه که‌چی له‌و کاته‌دا سه‌رۆکوه‌زیرانمان دایه یه‌کێتی، کاتی خۆی، مام جه‌لال به سه‌رۆک بارزانیی گوت، ئیلا به سه‌رۆکوه‌زیران ده‌توانن یه‌کێتی ڕاست بکه‌ینه‌وه، پارتی ئاماده‌یی تێدا بوو ئه‌و پۆسته بداته یه‌كێتی و دراش. چونکه ئه‌و کاته لێکگه‌یشتن و تێگه‌یشتن گرنگ بوو، ئه‌گه‌ر ئیستاش ڕه‌وتێک، یان نیه‌تێک له‌ناو یه‌کێتی پێی وا بێت به دژایه‌تیکردنی پارتی ده‌نگ ده‌هێنن و ده‌توانن ده‌نگ کۆ بکه‌نه‌وه ئه‌وه ده‌بێت بزانن که گۆڕان له‌وپه‌ڕی به‌هێزیی خۆی له 2009 که له‌دژی پارتی بوو ده‌نگی هێنا، به‌ڵام دوا جار ده‌نگه‌کانی چی لێ هات؟ که‌واته ئه‌مه ده‌رسێکه بۆ یه‌کێتیش که ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌دژی پارتی ده‌نگ ده‌دات به لایه‌نه‌کانی دیكه ئه‌وه ده‌نگی جێگیر و سابت نییه، هه‌رکاتێک بێت گۆڕانگاریی به‌سه‌ر دێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیستا به‌سه‌ر گۆڕان هاتووه و نه‌وه‌ی نوێ قازانجی لێ کردووه و دواجار دڵنیام ئه‌و ده‌نگانه‌ش هه‌ر بۆ پارتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی له‌باره‌ی فكره‌ی پۆپۆلیستی و ئیڕهابی فكری له سلێمانی، ده‌ڵێت: ''ئه‌و ئاراسته‌ی که خه‌ڵک په‌روه‌رده ده‌کات بۆ دژایه‌تیی پارتی ئاراسته‌یه‌کی فاشل بووه و شکستی هێناوه و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش بۆ ئه‌و لایه‌نه ماڵ نییه و له کۆتایی ئه‌و ده‌نگه بۆ پارتی ده‌گەڕێته‌وه، چونکه په‌روه‌رده‌ی دژایه‌تیی پارتی بێ بنه‌مایه و شکست ده‌هێنێت.''
له‌باره‌ی چونی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه‌کان گوتی: ''وه‌ک پارتی ده‌رگامان کراوه‌یه بۆ گفتوگۆ و له کۆنگره‌ی دواییی پارتیدا ئه‌مه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش باس کراوه، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی کۆنگره باسی کردووه، به‌رنامه‌ی تازه‌مان ده‌بێت بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ و له هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌کته‌بی سیاسی‌دا باس کراوه‌ته‌وه و له هه‌فته‌ی داهاتووش کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌نجام ده‌درێت و له‌وێ دووباره باس ده‌کرێته‌وه و له‌و کۆبوونه‌وەیەدا بنه‌مای ئه‌و کارانه‌ی له کۆنگره باس کراون، داده‌نرێت و له کاتێکی زوو ئه‌و شانده پێک دێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانی و عێراقییه‌کان و له‌گه‌ڵ یه‌کێتییش کۆ ده‌بینه‌وه.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ''پارتی و یه‌کێتی له‌م قۆناغه ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و هه‌ردوولامان ده‌بێت به دیالۆگ و لێکگه‌یشتن گرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌ر لایه‌نێک له پێگه‌ی خۆی و دوای ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی پارتی و یه‌کێتی هه‌ندێک گرفت چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت، ده‌وامنه‌کردن و بایکۆتی کۆبوونه‌وه چاره‌سه‌ری گرفته‌کان ناکات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاک قوباد و بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌راستی هه‌ندێک شتی شه‌خسی ڕووی دا که په‌یوه‌ست نه‌بوون به حکوومه‌ته‌وه، هه‌ندێک پرسی شه‌خسی بوون له سلێمانی، وه‌ک هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵی خه‌ڵک و هه‌ندێک خه‌ڵک هاتن، بۆیه سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌ت ته‌داخولی کرد و حه‌زی نه‌کرد ئه‌و گرفتانه ڕوو بدات و پێم وایه ئه‌و گرفتانه به دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و ڕه‌نگه پێویست به‌وه نه‌بێت جێگیری سه‌رۆک وه‌زیران یان چه‌ند وه‌زیرێک ده‌وام نه‌کات.''
له‌باره‌ی پرسی سلێمانییه‌وه که گوایه پارتی سزای سلێمانی ده‌دات، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''پارتی و سلێمانی پێکه‌وه گرێدراون، سلێمانی شارێکی زیندووه، به‌ڵام واقعێک هه‌یه ئیداره‌ی سلێمانی به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه که ئیداره‌ی ده‌که‌ن، کاتی خۆی که بودجه له به‌غداوه ده‌هات ڕیژه‌ی ٪٤٣ی بۆ سلێمانی و ٪٥٧ بۆ دهۆک و هه‌ولێر بوو، ئه‌و ڕێژه‌یه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئیداره‌ی سلێمانی بوو، بۆچی پارتی سزای داون؟ خۆیان بودجه‌یان له به‌رده‌ست بووه، وازحه خۆیان به‌رپرسیار بوون. له چه‌ندین کۆبوونه‌وه ئه‌وان باسی لامه‌رکه‌زییان ده‌کرد ئه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ کردن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی چی بوو؟ ئه‌وه‌تا وه‌زیری دارایی با خۆی ڕوونکردنه‌وه بدات. سه‌رۆکی حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه که سه‌رجه‌م داهات له کوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و به‌پێی به‌رکه‌وته‌ی ئه‌و شارانه بودجه‌که دابه‌ش بکرێت که وه‌زیری دارایی خۆی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یه و ئه‌وه باش ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌ی سلێمانی نه‌گه‌ڕێته‌وه و گومرگه‌کان نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی، پارتی چی بکات؟''