Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 JUL 2025 09:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ناوی كاندیده‌كان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی راگه‌یه‌نرا
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرایه‌وه‌ و بڕیاره‌ پرۆسه‌كه‌ چه‌ند كاتژمێرێك بخایه‌نێت.

عومه‌ر به‌كر جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئێستا مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی بارزانیی نه‌مر كۆتایی هات، پرۆگرامی دوای ئه‌وه‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن كراوه‌ته‌وه‌ بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ناوی كاندیده‌كان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی راگه‌یه‌نراوه‌، كاتێكیش دیاری ده‌كرێت بۆ ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی گوتیشی، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به ‌سیستمی ئه‌لیكترۆنی و كاغه‌زیش ده‌بێت و پرۆسه‌كه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت.

سەبارەت بە کاتی تەواوبوونی کاتی کۆنگرەش، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی گوتی: "بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامانناوە، دەبێ ئەمڕۆ کۆتایی بە کاری کۆنگرە بهێنین، بابەتەکانی دیکەی وەک ئاهەنگی کۆتایی کۆنگرەش تایبەت نییە بە هۆڵەکانی کۆنگرەوە".

 

كاروان باعه‌دری




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 22:07:39

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact