بەیانیی ئه‌مرۆ سێشەممە 27/9/2022 له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێكى دیكه‌ی پێداویستییه‌كانی سەنگەری پێشمەرگە كە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە دابینكراوە، ڕاده‌ستى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه كرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا هه‌ریه‌ك له لیوا ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌جى ساڵح به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى سه‌ربازیی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو لیواى ڕوكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر و نه‌جمه‌دین عومه‌ر نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه به‌شداربوون. هەردوولا دووپاتیان كردەوە كە ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنى پێداویستی و تۆكمه‌كردنى سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە كاریگه‌ریى به‌رچاوی له پاراستنى گیانى پێشمه‌رگه و تواناى به‌رگرییان، هه‌بووه.
ئه‌م پرۆسه‌یه كۆتایىی ساڵی 2021 به فەرمان و پشتیوانیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكرا،. پێداویستییه‌كان جگه له كه‌رسته‌ى به‌رگرى، پرۆسه‌ى سه‌نگه‌رسازى و بیناكردنى جێى حه‌وانه‌وه و خۆپارێزى ده‌گرێته‌وه كه بێ جیاوازى و به پێى پێویست ده‌خرێنه خزمه‌ت سه‌رجه‌م میحوه‌ر و سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌وه.