Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 02:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەعدی پیرە: هەركات پێویست بكات سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆدەبنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایدەگەیەنێت، هەركات پێویست بكات سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆدەبنەوە. دەشڵێ، تیمی پارتی و یەكێتی داواكاریی باشیان جێگیر كردوون لەو بەرنامەیەی دەبێتە كارنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق. 

سەعدی پیرە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی و یەكێتی دوو هێزی سەرەكین لە كوردستان، حكومڕانیی كوردستانیش لە ئەستۆی ئەواندایە لە پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش پێكەوەن، ڕاستە جاروبار لێرە و لەوێ ناكۆكییان دەبێت و ڕكابەری یەكترن، بەڵام لە هەموو ئەو بوارانەی پەیوەندییان بە بەرگری هەیە لە خەڵكی كوردستان و لە ڕێكخستنی بارودۆخی ئابووری و ئەمنی و فەرهەنگی و كەلتووری و كۆمەڵایەتی، شەریكن لە كوردستان". 

پیرە گوتیشی: "ڕەنگە لە هەندێ بواردا لە دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ڕوئیای جیاوازمان هەبووبێت، بەڵام ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە كوردستانەوە هەبێت، بە تایبەت لە دیالۆگی نیشتیمانی، هەردوو تیمی یەكێتی و پارتی پێكەوە بە یەكگرتوویی هەوڵیان دا ئەو شتانەی پێویستن لە كارنامەی حکوومەتی داهاتووی عێراقدا جێگریان بكەن، کە بریتین لە كێشە ئابوورییەكانی كوردستان و جێبەجێكردنی ماددەی 140 و یاسای نەوت و غاز و بارودۆخی ئەمنی لە خانەقینەوە تاكو شنگال، کە بوونەتە شوێنی شانە نوستووەكانی تیرۆر، لەگەڵ ئەوەشدا پێداچوونەوە بە هەموو ئەو بڕیارانەدا دەكرێ کە دژی كوردستان دەرچوون".

ناوبراو دەشڵێ:" لەسەر هەندێ بابەت ڕێك نەكەوتوون، بەڵام گفتوگۆ بەردەوامە و ڕێك بكەوین یان ڕێك نەكەوین، هەردوو لا بەرپرسیارن لە نوێنەرایەتیكردنی خەڵكی كوردستان لە بەغدا و لە دەرەوەی عێراقیش". 

ڕوونیشی کردەوە: "لەبارەی پۆستی سەرۆككۆمارەوە، پارتی و یەكێتی نەگێشتوونەتە ڕێكکەوتن، بەڵام گفتوگۆ بەردەوامە، هەر کاتێکیش پێویست بكات، سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆدەبنەوە و هیچ ڕێگرییەك لە بەردەم كۆبوونەوەکاندا نییە". 

 

عەزیز ڕەسووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact