Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 1 JUL 2025 01:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى كۆریاى باشوور كرد
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2022/9/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز چۆ كیجۆنك كونسولى گشتیى نوێى كۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهاتن و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتگیریه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا و سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكاریى مرۆیى و بنیاتنانى توانسته‌كان و پشتگیریى كۆریاى باشوور دووپات كرده‌وه كه‌ له‌ ڕێگه‌ى تیمى سه‌ربازیى زه‌یتوون و ئاژانسى كۆیكاى كۆرییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌‌.

لاى خۆیه‌وه‌ كونسولى گشتیى كۆریاى باشوور دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیى تایبه‌ته‌ و هیواى خواست بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ئاستى به‌رزتر و فراوانتر ببه‌ن، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ئاماده‌یى و چالاكییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تایبه‌تى كۆرى و ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنان بۆ كۆمپانیا كۆرییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى كولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى به‌تایبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌یى و فێركردندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

MONDAY, 30 JUNE 2025 23:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٦/٣٠ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

نەوزاد هادی پاڵپشتی بۆ بنەماڵەی ڕەوەند نایف دەربڕی

MONDAY, 30 JUNE 2025 22:06:00

نەینەوا-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا ئەو گەنجە ئێزدییەی بەسەر کردەوە کە لەژێر دەستی داعش ڕزگاری ببوو، ھاوکات پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەربڕی.

 

زێباری و باڵیۆزى فەڕەنسا و كونسوڵی ئوردن هەلومەرجى ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێکرد

MONDAY, 30 JUNE 2025 21:06:00

ھەولێر-KDP.info- ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا و کونسوڵی گشتی ئوردن لە ھەولێر کرد، لە دیدارەکەدا لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا ھەلومەرجی ئێستای عێراق و ناوچەکە و کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر و پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم باس کران.

 

ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (تەحسین دۆڵەمەری) دەکات

MONDAY, 30 JUNE 2025 21:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەبدوڵڵا عەزیز خاڵ ھەمزە شێروانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 

سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی عەبدوڵڵا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری دەکات

MONDAY, 30 JUNE 2025 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠-٦-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوندی ئازادی لە قەزای مێرگەسۆر، بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر، عەبدوڵڵا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact