Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 JUL 2025 12:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئه‌مڕۆ پێنج ساڵ بەسەر ریفراندۆم و بڕیارە مێژووییەكەی كوردستانیاندا تێدەپەڕێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە، بڕیارە لەو یادەدا ئەمڕۆ چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچن.

لە 7ی حوزەیرانی 2017 لە سەڵاحەدین نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆكی هەرێمی ئەوكات و سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم درا و ئەنجومەنی باڵای پێکهێنرا، ئەو لایەنانەی بەشداربوون لە ئەنجومەن بریتی بوون لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، حزبی زەحمەتکێشان، حزبی شیوعی، حزبی سۆسیالیست، پێکهاتەکان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رۆژی 25ى ئەیلوولی 2017، وەك رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دیاریكرا و سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە پێكھاتەكانیشەوە رەزامەندییان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم دەربڕی.

10 رۆژ پێش ئەنجامدانی لە 15/9/2017، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی پەسند کرد. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد.

بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم قۆناغێكی دیكەی گرنگی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان بوو، بە تایبەت كە سەرجەم لایەنەكان پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆسەی ریفراندۆم  دووپاتكردەوە و بەڵێنیاندا هەموو تواناكانیان بۆ سەرخستنی ریفراندۆم بخەنەگەڕ.

گرنگی زیاتری بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەوەدا دەركەوت، كە نەوەك تەنیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، بەڵكو پرۆسەكە ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بگرێتەوە، بڕیارەكەش پشت به‌ستوو بوو به‌ بنه‌ماكانی مافی چاره‌ی خۆنووسین، كه‌ مافێكی دانپێنراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، و به‌و پێیه‌ی گه‌لی كوردستان خاوه‌ن هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆیه‌تی له‌رووی خاك، زمان، كولتوور، مێژوو و شوناس، و گشت بنه‌ماكانی پێناساندنی وه‌كو گه‌لێك ھەیە، بۆیه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان مافی هه‌یه‌ بڕیار بدات له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خۆی.

لە 25/9/2017، ریفراندۆمی خەڵکی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا 4 ملیۆن و 561 هەزار و 255 کەس لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان مافی دەنگدانیان لە ریفراندۆم هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەس بەشداریان لەو راپرسیەدا کرد، کە دەکاتە زیاتر لە 72%، لە ریفراندۆم 2 ملیۆن و 861 هەزار و 471 کەس بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا کە دەکاتە زیاتر لە 92%.

بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم مافێکی یاسایی گه‌لی كوردستان بوو، بە تایبەت كە هه‌ر له‌ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق خه‌باتی كردووه‌ بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی و بۆ پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتییانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكەی عێراق و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، چه‌ندین به‌ڵێن و به‌ڵگه‌نامه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه‌ پێشكه‌شكراون. به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا هه‌موویان پێشێلكراون و پشتگوێخراون و وه‌ڵامی داواكارییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ ره‌واكان به‌ ئاگر و ئاسن دراونه‌ته‌وه‌، و گه‌لی كورد تووشی نه‌هامه‌تی زۆر هاتووه‌ وه‌ك جینۆسایدكردن له‌ژێر ناوی ئه‌نفال و راگواستن و نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێ‌، خاپووركردنی گوند و ئاواییه‌كان و ژێرخانی ئابووری، و به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ دژی خه‌ڵكی سیڤیل، لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017، جارێکی دیکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق هێرشکرایە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، جگە لە شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە و هاووڵاتی، ماڵ و خانووی بەشێک لە هاووڵاتییانی کورد داگیرکران و سوتێندران، بەشێکی زۆریش لە خەڵکی ئەو ناوچانە ئاوارەی شارەکانی دیکەی کوردستان بوون.




دوایین هەواڵەکان

ماڵپەڕی KDP کاتی دابەشکردنی ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاو دەکاتەوە

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 12:07:14

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئامادەکاریی تەواو کراوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دەکرێت، کە دابەشکردنیشی لە ڕێگەی تیروپشکەوە دەبێت.

 
مەسروور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 11:07:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی، "تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 09:07:18

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر لە دو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە دوو هه‌زار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حه‌وت هه‌زار مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركیا ده‌كات

TUESDAY, 08 JULY 2025 18:07:58

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ توركیا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ كرد، كه‌ ڕۆژانى ڕابردوو له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:46

هەولێر-KDP.info- سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد.

 
 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact