Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 JUL 2025 12:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

راگەیاندنی کوردی وێنەی زیهنی ریفراندۆمی چۆن شێواندووە؟
| KDP.info


پ.د.نەزاکەت حسێن

ریفراندۆم مانای بڕیاری گەلێکە کە دەیەوێت خۆی بە دەستی خۆی بە بڕیاری خۆی چارەنوسی خۆی دیاری بکات، بە پێی تویژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن 'ئۆڤید بۆید' بە ناونیشانی REFERENDA AROUND THE WORLD ئەنجامی داوە لە ساڵی ١٧٩٣ وە ١٤٣٠ ریفراندۆمی نەشناڵی لە وڵاتەکان ئەنجام دراوە، وە یەکەم ریفراندۆم لە Massachusetts بوو لە ساڵی ١٦٤٠ .

بەپێی هەمان توێژینەوە  نیوەی ریفراندۆمەکان واتە بە رێژەی %٥٠ لە مێژوودا لە وڵاتان ئەنجام دراون لە کاتی خۆیدا سەرکەوتوو نەبوون. واتە مەرج نییە ریفراندۆم لەو کاتەدا ئەنجام دەدرێت سەرکەتوو بێت و ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو ئیتر مانای پوچەڵ بوونەوەیەتی، بەڵکو گرنگیەکەی لەوەدایە ئیرادەی گەلێک خۆی دەسەلمێنێ و دەریدەخات بۆ جیهان کە مافێکی هەیە و دەیەوێت خۆی بە بڕیاری خۆی ئەو مافە بگەرێنێتەوە ئیتر هەر کات بێت.

ریفراندۆمەکانیش لە مێژوودا ئەنجام دراون بۆ چارەسەری دەستوری یان هەرێمی یان ئیتیکی یان حاڵەتی تر بوون. راستە زۆربەی زۆری ئەم ریفراندۆمانە لە ژێر دەسەڵاتێکی دیموکراسی ئەنجام دراون، بەڵام ئەوەش بزانین ئێمە ئێستا لە جیهانێك داین بەردەوام دیموکراسیەت زیاتر دەبێت، لە ساڵی ١٩٨٠ تەنها لە %٤٦ دانیشتووان لە ٥٤ وڵات  لە دەسەڵاتی دیموکراسی ژیاون. ئەمرۆ سێ بەشی دانیشتووانی جیهان بە ڕێژەی لە%٧٢  لە ١٣٣ وڵات دیموکراسیەتیان هەیە، بەڵام مەرجیش نییە هەموو دیموکراسیەتی ئەم وڵاتانە تەندروست پیادە ببن، بەڵکو کەم و کوڕی و خراپ پەیڕەوکردنی سیستمی دیموکراسی هەیە ئەویش بۆ کۆمەڵێک هۆکار دەگەڕێتەوە کە باسەکەی من ئەوە نییە لێرەدا ئاماژەی پێ بکەم. ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا کە میللەتێک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی بڕیاری دا، دەوروبەری هەراسانی کردن و کاردانەوەی ناچاوەڕوانکراوی لە خۆ گرت. بەڵام دواجار لە مێژوودا دەستکەوتێک تۆمار کرا کە وەک بەشێک لە ناسنامە و خەباتی ئەم گەلە ئەژمار دەکرێت. ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا ئایا چۆن میدیا مامەڵەی لە گەڵ کرد و لە گەڵی دەکات؟ چ وێنەیەکی زیهنی بۆ دروست کرد لە روئیای کۆمەڵگە و تاکی کوردی. هەرچەندە بە هۆی نەبوونی میدیایەکی هاوبەشی نیشتمانی و یەکگوتاری و یەک ستراتیژی، هەندێک میدیا بە باشی مامەڵەی لە گەڵ کرد و ئێستاش لە گەڵی دەکات. میدیاکانی تر بە داخەوە بە شێواندن بەردەوام کاری لەسەر دەکات و بەرگی سیاسی و شەخسی بەبەردا کرد و بە کارەسات و هۆکاری قەیرانەکانی ئەم هەرێمە باسی دەکات، ئەویش بەشێکی زۆری بۆ موزایەدە و ململانێ سیاسیەکە بەکاری دێنێت، لە کاتێکدا مێژوو خەباتێکی تۆمارکرد و دەستکەوتێکی نەتەوەیی کە رەنگە لە هەموو شۆڕشەکانی پێشووی تری کورد زیاتر جەرگبر نەبووبێت بۆ دوژمن کەمتر نەبووبێت، کاردانەوەکانیشیان ئەمەیان سەلماند. ئەوەی کە دەیبینین بەداخەوە لە میدیای کوردی لە نزیک بوونەوەی ساڵیادی، تەنها بە وتار یان چەند ریپۆرتاژ و بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەمەش تەنها لە لایەن ئەو میدیایانەی هەڵگری خەمەکانی ئەم میللەتە و ئەم نەتەوەن. کە ئەمە بە تەنها نابێتە هۆی زیندوو راگرتنی و گواستنەوەی بەهاکەی بۆ نەوەکان و کردنی بە بەشێک لە ناسنامەی ئەم میللەتە، و راستکردنەوەی ئەو وێنە زیهنیە. دەبێت فۆڕمە جۆاروجۆرەکانی میدیا بە بەرهەمی جۆراوجۆر گرنگی و پێویستی بوونی ئەم دەستکەوتە وێنا بکات. دەبوو ئێمە چەندین فیلمی سینەمایی و تەلەفزیۆنیمان هەبووایە لەو کاتەوە تەرجەمەکراو بۆ وڵاتانی تریش نەک خۆمان بە تەنها. پەرتووکی تایبەت بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و زمانەکانی تر لە سەر ئەم پرسە هەبووایە. لە ناو دروشم و مانشێتی تەلەفزیۆنییە نیشتمانییەکان ئاماژەیەک هەبوایە، کار بۆ خستنە ناو پرۆگرامی پەروەردە بۆ خوێندن بکرایە کە ریفراندۆم چییە؟ بۆچی دەکرێت؟ گرنگی چییە؟ بودجەیەک تەرخان بکرێت بۆ توێژینەوە بۆ ئەنجامدانی چەند تویژینەوەیەکی باش لە سەر ئەم بابەتە. کۆنفرانس و دیبەیتی نێودەوڵەتی تاک و خەڵک تێبگات ریفراندۆم مافە سەردەگرێت لە کاتی خۆیدا یان نا مەرج نییە. نیوەی خەڵک واتێگەیشتووە مادام لە کاتی خۆیدا سەری نەگرت ئیتر هەڵەمان کرد، کە ئەمە وانییە ئەوەتا داتاکان پیشانی دەدەن بەپێی هەمان توێژینەوەی ناوبراوی سەرەوە نیوەی ریفراندۆمەکان لە مێژوودا ئەنجام دراون لە کاتی خۆیدا سەرکەتوو نەبوون، هیچ لە نەتەوەکانیش پەشیمان نەبوون وەک خەباتێک، شۆڕشێک و دەستکەوتێک لێی دەڕوانن و دەیپارێزن. میدیا دەبێت رۆڵی ئەم روونکردنەوەو پاراستن و زیندووڕاگرتنەی هەبێت بۆ ئەم پرسە وەک پرسەکانی تری نەتەوە. لە هەمان کاتیشدا وێنە زیهنیە شێوێنراوەکە راست کاتەوە. 

 




دوایین هەواڵەکان

ماڵپەڕی KDP کاتی دابەشکردنی ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاو دەکاتەوە

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 12:07:14

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئامادەکاریی تەواو کراوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دەکرێت، کە دابەشکردنیشی لە ڕێگەی تیروپشکەوە دەبێت.

 
مەسروور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 11:07:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی، "تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 09:07:18

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر لە دو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە دوو هه‌زار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حه‌وت هه‌زار مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركیا ده‌كات

TUESDAY, 08 JULY 2025 18:07:58

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ توركیا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ كرد، كه‌ ڕۆژانى ڕابردوو له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:46

هەولێر-KDP.info- سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد.

 
 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact