Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دیاری حوسێن: ھێزە عێراقییەکان بەشێکن لە نائارامیی ناوچە کوردستانییەکان
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ھێرشەکەی دوێنێشەو لە کەرکووک پەیوەندیی بە جووڵەی داعشەوە ھەیە و دەشڵێ، خەڵکی ئەو ناوچانە زۆر دڵنیا نین لە ھێزە عێراقییەکان و ئەو هێزانە بەشێکن لە کێشەکە.

دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو ئەو ناوچانەی پێشمەرگەیان تێدا نییە و دەکەونە سنووری ماددەی ١٤٠ ئێستا داعش مەترسیی لەسەریان هەیە، خەڵکی ئەو ناوچانەش ھاوکاری داعشن و زۆر دڵنیا نین لە توانای ھێزە عێراقییەکان، ئەوەش یەکێکە لە کێشەکان، چونکە نەیانتوانی ڕەوشی ئەمنی کۆنتڕۆڵ بکەن.''

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "تا دێت داعش بەھێزتر دەبێت و جووڵەی زیاتر دەکات، ئەوەش ھۆکارە کە ڕۆژ بە ڕۆژ قەبارەی داعش زیاتر بێت لە کەرکووک و دەوروبەری، ڕووداوی شەوی ڕابردووش لە ڕفاندنی ھاووڵاتییان ئاماژەیە بۆ بەھێزبوونی داعش.''

دیاری حوسێن ڕوونی کردەوە: "تێکچوونی ڕەوشی عێراق و پرۆسەی سیاسی کاریگەریی لەسەر ڕەوشی ئەمنیی عێراق پەیدا کردووە و داعش سوودی لەو ناکۆکی و ئاڵۆزییانەی عێراق بینیوە، لەبەر ئەوەش تا ڕەوش ئاڵۆزتر بێت زیاتر دەرفەت بە داعش دەدات جووڵە بکات.''

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact