Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 9 DEC 2023 01:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بانگهێشتی کورد بۆ شانشینی بەریتانیا پەیوەندییەکی مێژوویی یان چاوەڕوانییەک بۆ داهاتوو؟
| KDP.info


پ.دنەزاکەت حسێن

بانگهێشتی کورد و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژنی کۆچکردوو ئێلیزابێتی دووەم، کە یەکێکە لە گەورەترین مەراسیمە دیبلۆماسیەکانی جیهان، خوێندنەوەی جۆراوجۆری لەلایەن چاودێرانی سیاسی جیهانی و ناوخۆیی بۆکرا. جگە لە کەسایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی کە وەک کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی  دیار و دنیابینی و روئیای فراوانی بۆ پرسەکان، پێوەر بووە بۆ بانگهێشتەکەی. هەندێک ئەم بەشدارییە دەگێڕنەوە بۆ پەیوەندییە مێژووییەکەی نێوان کورد و بەریتانیا، ئەمەش بنەمایەکی هەیە و تارادەیەک پێوەرە کە بەریتانیا لە مێژوودا لە گەڵ هەموو قۆناغەکانی کورد نەک ئاگادار بووە، بەڵکو لە زۆربەیان بەشدار بووە. بەڵام ئەم بەشداری کردنە بۆ وڵاتێکی زلهێزی وەک بەریتانیا بە تەنها لە سەر بنەمایەک بڕیاری لەسەر نەدراوە، لە کاتێکدا بەریتانیا وڵاتێکی خاوەن ستراتیژی روون و سیستماتیک و کارکردنە، بە وردی ئەژمار بۆ هەر بڕیار و بەشداری پێکردنێک دەکات کە دەیدات یان دەیکات، بە تایبەتی بۆنەی دیبلۆماسی. رەنگە لە مێژوودا دەوڵەت نەبوون هۆکارێکی سەرەکی بووبێت بۆ کورد کە لەم جۆرە مەراسیم و بۆنە نێودەوڵەتیانە دیار نەبووبێت. کورد پێگەیەکی لە هاوکێشە نێودەوڵەتیە سیاسی و ئابووری و چارەسەرییەکان نەبووبێت، بەڵکو وەک ئامرازێک بەکار هاتبێت لە نێوان بەرژەوەندی وڵاتانی گەورە و ئەقلیمیەکاندا کە بۆ راستکردنەوەی هاوکێشە و وڵاتێک ناچارکردن بە بڕیارێک بەکار هاتبێت، هەر کاتیش خۆیان هاوکێشەکەیان راست بووبێتەوە کوردیان کردووەتە قوربانی بڕیارێکی چارەنووساز بە بەرەژوەندەی خۆیان نەک کورد. ئەوەی ئەمڕۆ و لەم یەک دووساڵەی رابردوودا دەیبینین لە بەشداری کورد و لە بانگهێشت کردنی لە رێورەسمە دیبلۆماسی و کۆنفرانس و دیدارە نێودەوڵەتیە گرنگەکانی وەک کۆنفرانسی میونشن و چاتام هاوس و کۆنگرەی وزە لە ئیمارات ..هتد بە تایبەتیش کە ئەو بۆنانە هەموویان تایبەت بوون بە پرس و ئاڵنگارییە هەنوکەیەکانی جیهان، بەرزی ئاستی بوونی هەرێمی کوردستان دەردەخات لە بوارە دیبلۆماسیەکە کە پێویستی بە شیکارکردن و لێکۆڵینەوەیە.

لەگەڵ کۆمەڵێک مقەوماتی تری ئەم هەرێمە کە بە دڵنیایی بەشداری دەکەن لە هەر بەشدارییەک بۆ هەرێمی کوردستان، وەک رووبەڕوبوەنەوەی داعش و تێکشکاندنی لە ساڵانی رابردوو، واتە کورد توانی بەشدار بێت لە چارەسەر بۆ ئاڵنگارییەکی جیهانی کە پرسی تیرۆرە، لەولاشەوە بەرهەمهێنانی سەقامگیری سیاسی لەلایەن هەرێمێکی بچوکی چواردەوردراو بە ناحەز و پیلان لە ناوچەیەکی ئاگرینی پڕ قەیرانی وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە هەموو جیهان سەرقاڵە پێوەی کەمێک سەقامگیری تیا دروست بکات نەکرا. لە لایەکی تریشەوە قەیرانی ئێستا و داهاتووی چاوەڕوانکراوی جیهان کە قەیرانی وزەو سوتەمەنییە، هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سەختی یاسایی و ئابووری  و ململانێدا، توانیویەتی ئەگەر ئێستاش بەشدارێکی گەورە نەبێت لە چارەسەری قەیرانی وزەی جیهانی، بۆ ئایندە چاوەڕوانی لێبکرێت و ئومێدی لەسەر هەڵبچنرێت. ئەمانە ئەندازیاری سەرکردەکانی ئەم هەرێمەیە، کە یەکێکی ترە لە هۆکارە بەهێزەکانی ئەم هەرێمە وڵاتانی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، بوونی سەرکردەی بەهێز و خاوەن بڕیارە لە کاتێکدا لە عێراق و ناوچەکەی دەوروبەری غیابی بریاری سەربەخۆ و دیار هەیە، هەرێم خاوەن سەرکردەیەکن کە دەتوانن بڕیار بدەن، کە ئەگەر بەراوردی بکەین بە ناوچەکە و دەوروبەری هەرێم خاوەنی سەرکردەی زیرەک و کاریزما و بەرچاوڕوونە کە زانیویەتی و دەزانێت و پێشبینی دروستی هەبووە خۆی بکاتە بەشێک لە هاوکێشە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیهان. لە گەڵ رووبەڕووبونەی چەندین ئاڵنگاری و ململانێی سیاسی و یاسایی کە بۆ کارکردنی وەک هەرێمێکی سەربەخۆ بۆی دروست کراوە. تارادەیەک سەیری هەرێم دەکرێت وەک ناوەندی بڕیار و یەکلاکەرەوەی بریارەکان، نەک تەنها تایبەت بە ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، بەڵکو تایبەت بە عێراقیش بۆ چارەسەری هەر پرسێک، نێوەندگیر و وڵاتانی جیهان و دەوروبەر ناتوانن داخڵی کێشەیەکی تایبەت بە عێراق ببن بەبێ ئەوەی سەردانی هەولێر بکەن و لە گەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکایەتی و سەرکردایەتی ئەم هەرێمە گفتوگۆی نەکەن. ئەمەش بەرهەمی مەدرەسەی بارزانیە کە لە ئێستادا خاوەن سەرۆکێکی مەرجەعی سیاسی ناوچەکە و  دوو سەرکردەیە کە لە سەرۆکایەتیکردنی حکومەت و هەرێم لەسەر ئاستە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکە بەڵانسیان راگرتووە. ئەمانە پێوەری بەشداری پێکردنی سەرکردەکانی ئەم هەرێمەیە لەو بۆنەیە و دەریدەخات ئومێدێک هەڵچنراوە بەم هەرێمە و سەرکردەکانی. بۆیە گرنگە  قۆناغەکانی ئایندە و ستراتیژ و پلان و کارکردنمان بە هێزی کردنی پێگە و ئەو دەستکەوتانەمان بێت کە بەزیندوویی دمانهێڵێتەوە لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان و مامەڵە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵمان. واتە جگە لە مێژووی ئەم بەشدارییە ئومێدی هەڵچنراو پێمان بۆ ئایندە دەردەخات. بۆیە گرنگە پارێزگاری لێکردن و کارکردن بۆ ئەو چاوەڕوانیە جیهانیە.

 




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى سۆران ده‌كات

SATURDAY, 09 DECEMBER 2023 00:12:28

ئیمشه‌و هه‌ینى 2023/12/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باڵاخانه‌یه‌كى سۆران كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له‌ نیشته‌حێبووانى گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

SATURDAY, 09 DECEMBER 2023 00:12:40

بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

SATURDAY, 09 DECEMBER 2023 00:12:24

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سۆران پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

 
هەڵگورد نەجیب: لیژنەیەک بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری روداوەکە پێکدەهێنرێت

FRIDAY, 08 DECEMBER 2023 23:12:42

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکە گیانیان لەدەستداوە 10یان پیاون و 4یان ژنن دۆخی بریندارەکان لە ئێستادا جێگیرە، لیژنەیەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکەش پێکدەهێنرێت.

 
مەسروور بارزانی پەیوەندیی بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد

FRIDAY, 08 DECEMBER 2023 22:12:34

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوهومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران، پەیوەندی بە بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی راسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی رووداوەکە بکەن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact