Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 02:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆک بارزانی سه‌ردانی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ده‌کات
| KDP.info


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 21ـی ئەیلوولی 2022  سه‌رۆک مسعود بارزانی به‌بۆنه‌ی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد،  لەلایەن دکتۆر عەبدوڵلا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، و  ئەندامانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی پێشوازی لێکرا.

سەرەتا سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌خێرهاتنی سه‌رۆک مسعود بارزانی کرد و کورته‌یه‌کی له‌باره‌ی مێژوو و کار و ئامانج و ئه‌رکه‌کانی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وەدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک بارزانی سه‌ردانه‌ بۆ ماڵی هه‌موو زانایانی ئایینی ئیسلامی له‌ کوردستان.

سه‌رۆک بارزانی جارێکی دیکه‌ پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد، و  پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی لە کوردستان دەربڕی، هیوای خواست چۆن له‌ رابردوودا رۆڵی کاریگه‌ریان له‌ بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و رەتکردنەوەی ژێردەستی و چه‌سپاندنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و دینداری هەبووە، ‌به‌هەمان شێوەش‌ له‌ داھاتوودا لە خزمه‌تکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەھا پیرۆزەکان به‌رده‌وام بن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact